lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگواستنی زیندانیانی کورد بۆ زیندانی کرماشان و ورمێ

راگواستنی زیندانیانی کورد بۆ زیندانی کرماشان و ورمێ

هێزە ئیتلاعاتییەکانی رژیمی ئێران ٨ کەس لە گیراوەکانی شاری "پاوە"یان بۆ زیندانی "دیزڵ‌ئاباد"ی کرماشان و ٢ هاوه‌لاتی مه‌هابادیان بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ راگواستووە.

 بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٧ی خاکەلێوە، ٨ کەس لە گیراوانی شاری پاوە بەناوەکانی "موعتەسەم شافیعی، محەممەد نیگاری، جیهانبەخش ئەحمەدی، قانێع حاتەمی، ئاراس حاتەمی، بابەک عەباسی، پێدرام قادریان و گۆران بەهرامی بۆ زیندانی دیزڵ ئاباد"ی کرماشان راگوێزراون. لە مانگی رەشەممەی ساڵی رابردوودا، ٢٢ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پاوە دەستبەسەر کراون و هەتا ئێستا ٦ کەسیان بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراون. هەروەها لە چارەنووسی ٣ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی "فارووق و فەرزاد سامانی" (برا) و "خدر رەسووڵ مروەت" کە ماوەی زیاتر لە ١ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەو شارە و بە هۆیەکی ناڕوون دەستبەسەر کراون، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. لەلایەکی دیکەوە "مەسعوود و خوسرەو کوردپوور" ٢ رۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی رژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ راگوێزراون.

6feb16d337565627ca099daf16be90f8_w300



11 ساڵ و 8 مانگ و 13 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگواستنی زیندانیانی کورد بۆ زیندانی کرماشان و ورمێ

راگواستنی زیندانیانی کورد بۆ زیندانی کرماشان و ورمێ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر