lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌جێ هێشت

خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌جێ هێشت

به‌رپرسانی حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌، خوێندکارانی کوردی ئه‌م زانکۆیه‌یان خستووه‌ته‌ژێر گوشار و به‌زۆر داوایان لێ ده‌که‌ن که‌هاوکاری هێزه‌ئیتلاعاتییه‌کانی حکومه‌تی ئیسلامیی ئێران بکه‌ن.

به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌والده‌ریی کوردپا، به‌رپرسانی حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ، هه‌‌ڕه‌شه‌یان له‌خوێندکارانی کوردی ئه‌و زانکۆیه‌کردووه‌که‌ئه‌گه‌ر هاوکاریی هێزه‌ئیتلاعاتییه‌کانی رژێمی ئێران  نه‌که‌ن به‌ره‌ورووی ده‌رکران و ده‌ستبه‌سه‌ر کران ده‌بنه‌وه‌.

به‌رپرسانی حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ هه‌تا ئێسته‌چه‌ندین خوێندکاری کوردی ئه‌م زانکۆیه‌یان به‌هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌کوردییه‌کانی ئوپۆزیسیۆنی ئێران، تاوانبار کردووه‌.

ئومید عه‌بدی

ئه‌مه‌له‌حاڵێک دایه‌که‌خوێندکارانی کوردی ئه‌م زانکۆیه‌وێڕای ره‌تکرنه‌وه‌ی ئه‌م تاوانانه‌، ئه‌و کاره‌یان به‌پیلانی به‌رپرسانی زانکۆ به‌مه‌به‌ستی ئه‌منیه‌تی تر کردن و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی چالاکیی خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی کوردستان له‌قه‌ڵه‌م داوه‌.

گوشاری حیراسه‌تی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌هه‌تا ئێسته‌بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین خوێندکاری کورد ده‌ست له‌خوێندن هه‌ڵبگرن که‌ده‌توانین ئاماژه‌به‌ ئومید عه‌بدی خوێندکاری رشته‌ی فیزیکی هه‌سته‌یی ئه‌م زانکۆیه‌بکه‌ین.

ئه‌م خوێندکاره‌کورده‌دواتر ناچار بوو ولات به‌جێ بهێڵێت و ئێسته‌له‌یه‌کێک له‌وڵاتانی دراوسێی ئێران دا نیشته‌جێیه‌.
11796


11 ساڵ و 5 مانگ و 13 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌جێ هێشت

خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یامی نووری ورمێ‌وڵاتی به‌جێ هێشت


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر