ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی میسر ئیدانه‌ی ئه‌و هاوسه‌رگیرییه هه‌رزان به‌هایه‌ی کرد، که له‌نێوان گه‌نجانی میسر و کچه په‌نابه‌ره‌کانی سوریا له ئارادایه و ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه ده‌خاته چوارچێوه‌ی بازرگانیکردن به مرۆڤه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێکی رۆژنامه‌ی قودس-ی عه‌ره‌بی، ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی میسر چاودێریی وردی ئه‌و داوایه‌ی کردووه، که رێکخراوی جیهانیی ژنانی میسر له ئه‌وروپا ئاراسته‌ی محه‌مه‌د مورسی، سه‌رۆکی وڵاته‌که‌ی کردووه که تیایدا داوایکردووه هه‌نگاوی به‌په‌له بنێت بۆ راگرتنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی کچانی سوریا له‌گه‌ڵ گه‌نجانی میسر و روونی کردووه‌ته‌وه که ئه‌و کچانه میوانی خاکی میسرن و ناکرێت به‌و جۆره قۆرغ بکرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که، بڕی تێچوونی هاوسه‌رگیریی گه‌نجێکی میسری له‌گه‌ڵ کچه په‌نابه‌رێکی سوریدا، ته‌نها 500 جونه‌ی میسرییه که ناکاته 90 دۆلاری ئه‌مریکایی و له‌ماوه‌ی ساڵێکیشدا 12 هه‌زار حاڵه‌تی له‌وجۆره له شاره‌کانی قاهیره‌ی نوێ و شه‌شی ئۆکتۆبه‌ر و ئه‌سکه‌نده‌ریه و چه‌ند شوێنێکی دیکه روویانداوه.
هاوکات ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ژنانی میسر داوای پشتیوانیی له هه‌ردوو وه‌زیری داد و ناوخۆی میسر کرد تا رێگه له‌و جۆره زه‌واجه بگیرێ و ره‌وشی گوزه‌رانی خراپی کچانی سوریا به‌و جۆره قۆرغ نه‌کرێت.
به‌گوێره‌ی راپۆرته ناڕه‌سمییه‌کان، ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا له وڵاتی میسر‌و له سه‌ره‌تای هه‌ڵگیرسانی شۆڕش له 15ی ئازاری 2011، گه‌یشتووه‌ته نزیکه‌ی 60- 70 هه‌زار که‌س، به‌ڵام نووسینگه‌ی کاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئامارێکی جیاوازی هه‌یه و به‌پێی ئه‌و نووسینگه‌یه ته‌نها 20 هه‌زار و 265 په‌نابه‌ری سوری له خاکی میسردان.