لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ده‌ریده‌خات، خواردنی بادەم زەمینی له لایه‌ن ژنانی دوگیانه‌وه توشبونی کۆرپه‌که‌ی به نه‌خۆشی ره‌بۆ، به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌مده‌کاته‌وه له داهاتودا.
له دوای چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک، پزیشکانی زانکۆی هارڤه‌رد، له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا ئاشکرایانکرد: خواردنی بادەم زەمینی له‌لایه‌ن ئافره‌تی دوگیانه‌وه، رێژه‌ی توشبونی منداڵه‌کانیان به نه‌خۆشی ره‌بۆ له داهاتودا به‌رێژه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مده‌کاته‌وه.
بونی رێژه‌یه‌کی زۆر له ماده سودبه‌خشه‌کان له پێکهاته‌ی بادەم زەمینی ، ده‌بێته هۆی ده‌ردانی ژماره‌یه‌ک هۆڕمۆنی سود به‌خش، له‌کاتی سکپڕیدا، له ئه‌نجامدا ته‌ندروستی ئه‌و منداڵه‌ی له‌دایک ده‌بێت، جیاوازه له‌و منداڵه‌ی که دایکی بادەم زەمینی له کاتی سکپڕیدا نه‌خواردوه.هاوکات ئه‌و پزیشکانه ئامۆژگاری ئافره‌تانی سکپڕ ده‌که‌ن، به خواردنی 20 ده‌نک له بادەم زەمینی له هه‌فته‌یه‌کدا.
