lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سوریا: هه‌شت ژن‌و سێ‌ پیاو گوله‌ باران کران

سوریا: هه‌شت ژن‌و سێ‌ پیاو گوله‌ باران کران
خه‌ندان ـ

کۆمه‌ڵکوژییه‌کی نوێ له‌ ریفی حمس-ی‌ سوریا بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 11 هاوڵاتی سوری و له‌ شاری دیرئه‌لزوریش هه‌ردوو یه‌کتر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌ ئه‌نجامده‌ری‌ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌.

روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤ له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: له‌ ناوچه‌یه‌کی ناوه‌‌ڕاستی ریفی دیمه‌شق، ته‌رمی 11 که‌س دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ به‌شێوه‌یه‌کی مه‌یدانی‌ کوژراون و پێکهاتوون له‌ هه‌شت ژن و سێ پیاو، هێزه‌کانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دیشی تۆمه‌تبارکرد به‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و سزا مه‌یدانییه‌.

هاوکات ئاژانسی (سانا)ی سه‌ربه‌ رژێمی سوریا، ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی دایه‌پاڵ هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و به‌وته‌ی ئاژانسه‌که‌ به‌ ده‌ستی "تیرۆرستان" کوژراون.

له‌ تۆمه‌تبارکردنێکی دیکه‌شدا، هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای سوریا به‌رپرسیارێتیی گڕگرتنی بیره‌ نه‌وته‌کانی پارێزگای دیرئه‌لزور-ی خۆرهه‌ڵاتی سوریایان خسته‌ ئه‌ستۆی یه‌کتر و دووباره‌ ئاژانسی (سانا)ی زمانحاڵی رژێم سوپای ئازادی تۆمه‌تبارکرد به‌ سووتانی سێ بیره‌ نه‌وت و شه‌ش بیری دیکه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌که‌ی سه‌ربه‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، وێرانکردنی ئه‌و بیره‌نه‌وتانه‌، زیانی له‌ده‌ستچوونی پێنج هه‌زار به‌رمیل نه‌وت و 52 هه‌زار مه‌تر دووجا غازی سرووشتی له‌ سوریا ده‌دات.

به‌ڵام دانیشتووانی شاری دیرئه‌لزور به‌ ئاژانسی سکای نیوز-یان راگه‌یاندووه‌، سه‌ره‌‌ڕای به‌رده‌وامیی شه‌‌ڕوپێکدادان، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌چه‌ند کێڵگه‌یه‌ی ئه‌و شاره‌ به‌رده‌وامه‌ و هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن له‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسه‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌و شاره‌ بۆ گفتوگۆی به‌رده‌وامدان تا رێگه‌ به‌ رۆیشتنی نه‌وت بۆ ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی رژێم بده‌ن.
surya_882012_b


11 ساڵ و 8 مانگ و 11 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سوریا: هه‌شت ژن‌و سێ‌ پیاو گوله‌ باران کران

سوریا: هه‌شت ژن‌و سێ‌ پیاو گوله‌ باران کران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر