بەپێی ئاماری پزیشک یاسایی لە ساڵی١٣٩١ی هەتاوییدا چوار هەزار هاووڵاتی تووشبوو بە مادەسڕکەرەکان لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەو ئامارە بە شێوەی نێونجی لە هەر رۆژێکدا١١موعتاد لە ئێران گیانیان لەدەست داوە.
هەرلەو پێوەندییەدا محەممەد عەلی جەعفەر نژاد کارناسی بواری مادە سڕکەرەکان بە هەواڵدەریی "مهر"ی راگەیاندبوو، بەکارهێنانی مادەی شیشە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ئێران رووی لە زیاد بوون کردووە و هەتا دوو ساڵی دیکە نزیک بە ٨٠ % لە بەکارهێنەرانی ئەو مادەییە دەبنە قوربانیی.
جەعفەر نژاد ئاشکراشی کردبوو، لەسەرەتادا نرخی یەک کیلۆ مادەی شیشە ٨٠ میلیۆن تمەن بوو کە چی ئێستا نرخی ئەو مادەیە لە وڵاتی ئێران ٢ میلیۆن تمەنە.
کوردستانی ئێرانیش لەو قەیرانە بێبەش نەبووە و لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ١٦٩ کەس بە هۆی ئیعتیادەوە گیانیان لەدەست داوە.