lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

رووداوی تەقینەوەی مین و هەورەتریشقە لە پیرانشار و سەقز، قوربانیی لێکەوتەوە

رووداوی تەقینەوەی مین و هەورەتریشقە لە پیرانشار و سەقز، قوربانیی لێکەوتەوە

لە رووداوی تەقینەوەی مین لە پیرانشار و هەورە تریشقە لە شاری سەقز، ٤ هاووڵاتیی کورد کوژراو و بریندار بوون. بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ١٥ی خاکەلێوە، هاووڵاتییەک بەناوی "حوسێن روانان" تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی "ئەندێزە"ی سەربە پیرانشار بەهۆی تەقینەوەی مین گیانی دا. ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕوماڵەتەکەی لە نزیک پاسگای "پەسوێ" بەهۆی تەقینەوەی مین، بەسەختی برینداری بووە و پاش گەیشتن بە نەخۆشخانەی پیرانشار، بەهۆی سەختیی برینەکانییەوە گیانی دا.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە کێڵگە مینەکانی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و ئێراق گیانی داوە. هەروەها شەوی رابردوو رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوە، ٣ هاووڵاتیی کورد لە نزیک گوندی "بەستام"ی سەربە ناوچەی سەرشیوی سەقز تووشی رووداوی هەورە تریشقە بوون. لەو رووداوەدا کەسێکیان بەناوی "ئایشێ سەلیمی" تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی داوە و هەروەها ٢ کەسی دیکەشیان بەناوەکانی "زانا رەحیم‌زادە" تەمەن ١٣ سال و "مریەم رەحیم‌زادە" تەمەن ٣٠  ساڵ بەتوندی تووشی سووتان هاتوون کە بۆ چارەسەریی برینەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەقز کراون.af77fbacd8f6508f57eecdebb1a9487d_w300

11 ساڵ و 8 مانگ و 21 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رووداوی تەقینەوەی مین و هەورەتریشقە لە پیرانشار و سەقز، قوربانیی لێکەوتەوە

رووداوی تەقینەوەی مین و هەورەتریشقە لە پیرانشار و سەقز، قوربانیی لێکەوتەوە


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر