رژێمی تاران لە پلەی دووهەمی بەرێوەبردنی حوکمی ئێعدام لە جیهان
بە پێی راپۆرتی رادیو فەرانسە، سازمانی لێبۆردنی نێونەتەوەیی لە نوێترین راپۆرتی خۆی لە مەڕ بەرێوە بردنی حوکمی ئێعدام، لە کەم بوونەوەی بەرێوە بردنی حوکمی ئێعدام لە جیهان خەبەری داوە و ئێران بە رێژەی 314 ئێعدام لە پلەی دووهەمی وڵاتانی بەرێوەبەری حوکمی ئێعدام لە جیهاندایە. و بە پێی ئەم راپۆرتی وڵاتی چین لە پلەی یەکەمدایە. هەروەها ئەم سازمانە رایگەیاندووە کە رێژەی واقعی ئێعدام لە ئێران زۆر زیاتر لەو رێژەیە کە لە لایەن بەرپرسانی رژێمەوە راگەێندراوە.