کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی ئاژناسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە کچێک بەناوی " ک . م " کچی عەلی و دانیشتووی گەڕەکی "سەلیم ئاوا" لە نێو ماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەجامدا گیانی لەدەست داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، هۆکاری خۆ کوژیی ئەو کچەی کێشەی بنەماڵەیی راگەیاندووە.