lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

درێژه‌دان به‌ وتووێژه‌کان به‌ چ مه‌به‌ستیێک

درێژه‌دان به‌ وتووێژه‌کان به‌ چ مه‌به‌ستیێک
فوئاد جه‌عفه‌ری


گه‌لاڵه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی رژێمی تاران یه‌ک له‌ مه‌ترسیدارترین هه‌ره‌شه‌کانی کۆمه‌ڵگای جیهانی دێـته‌ ئه‌ژمار و سیاسه‌تی ده‌سه‌لاتداران له‌مه‌‌ڕ درێژه‌دان به‌و به‌رنامانه‌ بووه‌ به‌ هۆی نانه‌وه‌ی قه‌یرانێکی زۆر بۆ خه‌ڵکی ئێران و دروست کردنی گرژی و ئالۆزی له‌ ناوچه‌که‌ و جیهان، ماوه‌ی ١٠  ساڵه‌ که‌ ئه‌مریکا و ولاتانی رۆژئاوایی ده‌یانه‌وێت له‌ رێگای وتووێژه‌وه‌ کێشه‌ی ناوه‌کی رژێم چاره‌سه‌ر بکه‌ن و کار نه‌گاته‌ توندوتیژی و ئالۆزی و هێرشی نیزامی، ئه‌و کاره‌ی که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مه‌به‌ستی رژێمی ئاخوندییه‌ له‌ وتووێژه‌کان و تا ئێستاش..
به‌و ئامانجه‌ گه‌یشتووه‌، هه‌ر وه‌ک بینیومانه‌ تاکوو ئێستا زیاتر له‌ ٨ ده‌وره‌ وتووێژ له‌ نێوان رژێمی ئێران و ولاتانی ئه‌ندامی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زه‌ی ناوه‌کی به‌رێوه‌ چووه‌ و دوایین ده‌وره‌یشی رێکه‌وتی ١٥ی خاکه‌لێوه‌ ده‌ستی پێ کرد که‌ دوای دوو رۆژ وتووێژ به‌ بێ ئاکام کۆتایی پێ هات. ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ که‌ رژێمی تاران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئاخوندی ته‌نیا وتووێژه‌کان به‌ مه‌به‌ستی کرینی کات درێژه‌ پێی ده‌ده‌ن تاکوو له‌ ژێر سێبه‌ری ئه‌و وتووێژانه‌ بتوانن به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی خۆیان په‌ره‌ پێ بده‌ن و له‌وه‌یش دڵنیا بن که‌ ولاتانی ئه‌مریکا و رۆژئاوا هیچ زه‌ره‌رێکیان پێ ناگه‌ینن، ئه‌وه‌یش که‌ ئه‌و ولاتانه‌ ده‌یانه‌ویت له‌ رێگای گه‌مارۆکان و ته‌نگتر کردنی ئاڵقه‌ی ئه‌و گه‌مارۆانه‌ رژێم ناچار بکه‌ن که‌ ده‌ست له‌و به‌رنامه‌یه‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت زۆر ئه‌سته‌مه‌ و زۆربه‌ی ئه‌و ولاتانه‌یش ئێستا به‌و قه‌ناعه‌ته‌ گه‌یشتوون که‌ گه‌مارۆکان ناتوانێت رژێم ناچار بکات ده‌ست له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبگرێت، چوونکوو له‌ راستیدا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌که‌می گه‌مارۆکان خه‌ڵکی ئێرانه‌ نه‌ک حکومه‌تی تاران، خه‌ڵکی ئێرانه‌ که‌ ده‌بێت هه‌ر رۆژه‌ شاهێدی به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌یان بن و هه‌ر رۆژه‌ سفره‌ی خوانه‌کانیان له‌ رۆژی پێشتر خاڵیتر ببێته‌وه‌. به‌رپرسانی زاڵ به‌سه‌ر ئێراندا هیچ بۆیان گرنگ نییه‌ که‌ نرخی دراو گه‌یشتووه‌ته‌ نزمترین ئاستی خۆی له‌ مێژووی ئێراندا و خه‌ڵک له‌و په‌ری هه‌ژاری و نه‌داریدا ده‌ژین، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌و رژێمه‌ مه‌به‌سته‌ پاراستنی ده‌سه‌لاته‌ سه‌ره‌رۆکه‌یانه‌ که‌ ئه‌ویش به‌ بێ به‌ده‌ست هێنانی چه‌کی ناوه‌کی و مه‌ترسی نانه‌وه‌ بۆ ئه‌منییه‌تی ناوچه‌که‌ و جیهان مسۆگه‌ر نابێت.

جا که‌ وایه‌ نازانم بۆچی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوه‌کی ده‌که‌وێته‌ ناو ئه‌و داوه‌ی که‌ رژێمی ئێران بۆ وه‌دی هینانی ئامانجیکی شووم ناوییه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ک له‌ راگه‌یاندنه‌کاندا بینیمان خاویرسۆلانا، به‌رپرسی پێشووی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی یه‌کیه‌تی ئۆرووپا رایگه‌یاند که‌ سه‌عید جه‌لیلی به‌رێوه‌به‌ری شۆرای ئه‌منییه‌تی رژێم توانایی وتووێژی نییه‌ و هه‌موو شتێک به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ رێبه‌ری رژێمی ئاخووندی و که‌سی یه‌که‌م خامنه‌ییه‌، هه‌روه‌ها دوایی شکست هێنانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی وتووێژه‌کان له‌ ئالماتی، هه‌واڵده‌ری ئاسۆشه‌یتد پرێس بلاوی کرده‌وه‌ که‌ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ته‌نیا یه‌ک ساڵ کاتی له‌به‌ر ده‌ست دا ماوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ریبخات که‌ ئایا دیپلۆماسی ده‌توانێت پێش به‌ ده‌ستراگه‌یشتنی رژێم به‌ چه‌کی ناوه‌کی بگرێت یان نه‌، به‌لام ئه‌وه‌ جێگای سه‌ر سۆرمانه‌ که‌ یۆکیا ئامانۆ پێش له‌ ده‌ست پێی کردنی وتووێژه‌کانی ئالماتی رایگه‌یاندبوو که‌ ئاژانس به‌ڵگه‌ی له‌ ده‌ستدایه‌ که‌ رژێمی تاران به‌ دوای چه‌کی ناوه‌کییه‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئه‌و چه‌که‌ و هه‌روه‌ها گه‌ری سیمۆر و خاویر سۆلانا زۆر به‌ روونی باسیان له‌ شکستی وتووێژه‌کان کرد و رایانگه‌یاند که‌ وتووێژ و گه‌مارۆکان ناتوانن رێگر بن له‌ به‌رده‌م راوه‌ستانی به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی رژێم و بینیشمان که‌ دوا به‌ دوای شکستی ئه‌و وتووێژانه‌ عه‌لائه‌دین برووجێردی سه‌رۆکی کومیسیونی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌کی مه‌جلیس له‌ قسه‌کانی خۆی رایگه‌یاند که‌ وتووێژه‌کانی ئالماتی بۆ ئێمه‌ گرنگیێکی تایبه‌تی نییه‌ و ئه‌مه‌ نۆهه‌مین ده‌وره‌ی وتووێژه‌کانه‌ و ئیمه‌ له‌م ماوه‌دا چاوه‌روانی ئاکامی وتووێژه‌کان نه‌بووین و کاری خۆمان درێژه‌ پێداوه‌ و شکست خوراوی ئه‌م یارییه‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانیانن. به‌ باوه‌ری منیش برووجێردی راست ده‌کات چوونکوو ئێران له‌م وتووێژانه‌ به‌ ده‌ستکه‌وتی خۆی گه‌یشتووه‌ به‌ بروای کارناسانی رۆژئاوایش رۆژ به‌ رۆژ له‌ چه‌کی ناوه‌کی نزیک ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌مریکا و ولاتانی رۆژئاوایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که‌ له‌مه‌‌ڕ کوریای باکوور کردیان خه‌رێکه‌ بۆ ئێرانیش دووپات ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌یه‌ ئێستا کوریای باکوور هه‌ره‌شه‌ی هێرشی ناوه‌کی ده‌کات و بۆ سه‌ر ئه‌مریکا و چه‌ند ولاتێکی ناوچه‌که‌. له‌ نوێترین وتاری به‌رپرسانی رژێم له‌ مه‌‌ڕ وتووێژه‌کان ده‌توانین ئاور له‌ وته‌کانی سید مه‌حه‌مه‌د حجازی جێگری ستادی گشتی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی ئێران بده‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێت باس کردن له‌ بژارده‌ی نیزامی و هه‌ره‌شه‌ هیچ کاریگه‌ریێکی له‌سه‌ر ئێمه‌ نییه‌ و ئه‌وان له‌ ناچاری روویان هێناوه‌ته‌ وتووێژ کردن، جا که‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر ولاتانی جیهان ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ له‌ مه‌‌ڕ رژێمی تارانیش دووباره‌ بکه‌نه‌وه‌ شسکست خوراوی یه‌که‌م ئه‌وانن. چوونکوو کاتێک که‌ رژێم ده‌ستی بگات به‌ چه‌کی ناوه‌کی مه‌ترسی هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه‌.ویلیام هێگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا دوای کۆتایی هاتنی وتووێژه‌کانی قه‌زاقستان رایگه‌یاند که‌ مه‌ودای نێوان ئێمه‌ و رژێمی تاران له‌مه‌‌ڕ به‌رنامه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی و گه‌یشتن به‌ رێگه‌ چاره‌ێکی دیپلۆماسی زه‌وی تاکوو ئاسمانه‌، هه‌ر بۆیه‌ تاکوو که‌م کردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ودایه‌ رژێمی تاران به‌ ئاسانی چه‌کی ناوه‌کی به‌رهه‌م دێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی رێگه‌ چاره‌ێکیتر نه‌دۆزنه‌وه‌.

روون و ئاشکرایه‌ گه‌مه‌ی ووتووێژه‌ ناوکه‌ییه‌کان به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆی لێ شین نابێته‌وه‌ و ته‌نیا مه‌وداێکی زیاتر ده‌به‌خشێ به‌ ده‌سه‌لاتدارانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ چه‌کی ناوکه‌یی بگه‌ن و پاشانیش به‌ بێ ترس و دڵه‌راوکێی جیهانی ئامانجه‌ شوومه‌کانی هه‌ڵێنجراوی ئیدئۆلۆژییه‌ دواکه‌وتووه‌که‌یان به‌ره‌وپێش ببه‌ن و هه‌وه‌رها جیهان به‌ره‌و رکابه‌رییه‌کی ناوکه‌یی په‌ل کێش بکه‌ن که‌ تێیدا گرووپه‌ مه‌ترسیداره‌کانی وه‌ک ئه‌لقاعیده‌ش ده‌ست که‌وتنی ئه‌و چه‌که‌یان به‌لاوه‌ دژوار نه‌بێ. ته‌حریمه‌کان بۆ سه‌ر ئێران به‌رده‌وام به‌ره‌و زیاد بوون ده‌چێت و تا ئێستاش رژێم له‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی پاشه‌گه‌ز نه‌بووه‌ته‌وه‌ و بگره‌ به‌ زیاد کردنی سانترفیوژه‌کانی پیتاندنی ئۆرانیۆم و په‌ره‌پێدان به‌ دامه‌زراوه‌ ناوه‌کییه‌کانی خۆی به‌ره‌وو ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ چه‌کی ناوه‌کی هه‌نگاو ده‌نێت و به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوو رژێم رێژه‌ی سانترفیوژه‌کانی خۆی گه‌یاندووه‌ته‌ ٦٠ ٠  سانترفیوژ. و ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه‌ که‌ رژێم به‌رده‌وام چالاکییه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی په‌ره‌ پێده‌دات وه‌ک چۆن سه‌رۆکی سازمانی ئینرژی ناوه‌کی رژێم به‌م تازه‌گییانه‌ رایگه‌یاندووه‌ که‌ ده‌یانه‌وێت ئۆرانیومی ٤٥ بۆ ٥٦ له‌سه‌د به‌رهه‌م بێنن،  سه‌رجه‌می ئه‌و هه‌ڵویست و کردارانه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخوندی بانگه‌شه‌ بۆ کرده‌وه‌ی پێشبینی نه‌کراوی تر له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌کات و به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ررودانی هه‌ر حاڵه‌تێک تاوانباری سه‌ره‌کی ده‌سه‌تدارانی ملهوری ئاخوندین.

main_int-2



11 ساڵ و 7 مانگ و 23 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

درێژه‌دان به‌ وتووێژه‌کان به‌ چ مه‌به‌ستیێک

درێژه‌دان به‌ وتووێژه‌کان به‌ چ مه‌به‌ستیێک


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر