ده‌ستپێکی,یه‌که‌م,رۆژى,کارى,کۆنفرانس.
به‌,سروودی,ئه‌ی,ره‌قیب,ده‌ستی,پێکرد.,دواییش,به‌,خوێندنه‌وه‌ی,په‌یامی,به‌رێز,مه‌سعود,بارزانی,سه‌رۆکی,هه‌رێمی,کوردستان,له‌لایه‌ن,به‌رێز,ئومێد,خۆشناو,سکرتێری,یه‌کیه‌تیی,لاوانی,پارتی,دێمۆکراتی,کوردستان,خوێندرایه‌وه‌.,دواتریش,په‌یامی,لاوانی,رۆژئاوای,کوردستان,،,لاوانی,رۆژهه‌لات,له‌لایه‌ن,به‌رێز,ئاوات,قوره‌یشى,و,هه‌روه‌ها,لاوانی,باکووری,کوردستان,و,لاوانی,باشووری,کوردستان,و,هه‌روه‌ها,په‌یامی,که‌مپی,دۆمێز,له‌لایه‌ن,ره‌مه‌زان,مسته‌فا,خوێندرایه‌وه‌.
له‌دواى,چه‌ندین,کارى,هونه‌رى,گروپی,(کۆما,ئازادی),و,چه‌ند,خوله‌ک,پشوو،,کۆنفرانسه‌که‌,به‌,فه‌رمی,له‌لایه‌ن,ئه‌ندامانی,به‌شدار,له‌و,کۆنفرانسه‌,ده‌ستی,به‌کاره‌کانی,خۆی,کرد.
"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راپۆرتی به‌رێوه‌چوونى سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان

راپۆرتی به‌رێوه‌چوونى سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان

رۆژانی ٢٦-٢٧ ،٤ ، ٢٠ ١٣ له‌ که‌مپی دۆمێز، له‌ژێر دروشمی "له‌پێناو یه‌کگوتاری نه‌ته‌وه‌یی لاوانی کورد" سێیه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی چوار پارچه‌ی کوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی ٢٥٠  ئه‌ندام که‌ نوێنه‌رایه‌تی ٧٦ رێکخراوی لاوانی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستانیان کرد به‌رێوه‌ چوو.
ده‌ستپێکی یه‌که‌م رۆژى کارى کۆنفرانس.
به‌ سروودی ئه‌ی ره‌قیب ده‌ستی پێکرد. دواییش به‌ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن به‌رێز ئومێد خۆشناو سکرتێری یه‌کیه‌تیی لاوانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان خوێندرایه‌وه‌. دواتریش په‌یامی لاوانی رۆژئاوای کوردستان ، لاوانی رۆژهه‌لات له‌لایه‌ن به‌رێز ئاوات قوره‌یشى و هه‌روه‌ها لاوانی باکووری کوردستان و لاوانی باشووری کوردستان و هه‌روه‌ها په‌یامی که‌مپی دۆمێز له‌لایه‌ن ره‌مه‌زان مسته‌فا خوێندرایه‌وه‌.
له‌دواى چه‌ندین کارى هونه‌رى گروپی (کۆما ئازادی) و چه‌ند خوله‌ک پشوو، کۆنفرانسه‌که‌ به‌ فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شدار له‌و کۆنفرانسه‌ ده‌ستی به‌کاره‌کانی خۆی کرد.

له‌ درێژه‌ی ئه‌و کۆنفرانسه‌ و له‌ رۆژی یه‌که‌م له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دیوانی کۆنفرانسه‌که‌ ٥ ته‌وه‌ری گرینگ سه‌باره‌ت به‌ لاوان خرایه‌ روو که‌ بریتی بوون له‌: روانینی لاوان بۆ شۆر٠شی نه‌ته‌وه‌یی کورد و کاریگه‌رى شۆر٠شى رۆژئاواى کوردستان له‌سه‌ر به‌شه‌کانى ترى کوردستان، هۆکاری درووست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی له‌ ره‌وانگه‌ ی لاوانه‌وه‌، داخوازییه‌کانی لاوان و ئینتیمای نه‌ته‌وه‌ییان، و چى بکرێ بۆ به‌ستنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی و کاریگه‌رى رژیمه‌ داگیرکه‌ره‌کان له‌سه‌ر لاوان له‌ کوردستان.

قسه‌ و دیالوگ له‌سه‌ر ئه‌و ٥ ته‌وه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌ کارى یه‌که‌م رۆژى کۆنفرانسه‌که‌ بوو که‌ به‌ به‌شداری نیوه‌ی زیاتری ئه‌ندامانی ئه‌و کۆنفرانسه‌ تاوتوێ کرا.

له‌ رۆژی دووهه‌م و کۆتاییشدا که‌ سه‌عات ١٠ ى به‌یانى ده‌ستى پێکرد، به‌ له‌به‌رچاونگرتنى قسه‌کانى رۆژى یه‌که‌م کۆنفرانس ٢٦ خاڵ وه‌ک خاڵه‌کانى ئه‌نجامى کۆنفرانس دیارى کران که‌ قسه‌ و راگۆرینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و خالانه‌ بوو به‌ به‌رگه‌ى کۆتایی کارى دووهه‌م رۆژى کۆنفرانس

دوای ووتووێژێکى تێر و ته‌سل و په‌سه‌ند کردنی ئه‌و خالانه‌ که‌ له‌لایه‌ن لێژه‌ی بالای کۆنفرانسه‌که‌ و به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ ئاماده‌ کرابوو، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنفرانس په‌سه‌ند کرا و کۆنفرانس کۆتایی به‌ کاره‌کانی کۆنفرانس هێنا.

جێگه‌ى باسه‌ هه‌یئه‌تێکى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران یه‌کێک له‌ به‌شداربووانى ئه‌و کۆنفرانسه‌ بوو که‌ به‌ شێوه‌یێکى چالاکانه‌ به‌شداریى له‌ بر٠گه‌ وبه‌شه‌کانى کۆنفرانس هه‌بوو.

هه‌یئه‌تى ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات بریتى بوون له‌ : 

فوئاد جه‌عفه‌رى به‌رپرسی ناوه‌ندى لاوان

که‌ماڵ هادى ئه‌ندامى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى لاوان

سمکۆ قوربانى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان

جه‌ماڵ عه‌لیپوور ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان

مانى مه‌لیک محه‌ممه‌دى ئه‌ندامى ناوه‌ندى لاوان

lawani_chwar_parcha_xebat_1



11 ساڵ و 7 مانگ و 13 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راپۆرتی به‌رێوه‌چوونى سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان

راپۆرتی به‌رێوه‌چوونى سێهه‌مین کۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی لاوانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر