لاوانی خۆراگر و نیشتیمان پەروەر
ئەندامان و دۆستانی ناوەندی لاوانی خەبات
دووساڵ لەمەوبەر لە 11ی بانەمەری 1390دەستەیەک لە لاوانی نیشتیمان پەروەر دوای راوێژو و تاوتوێ کردنی بارودۆخی لاوانی ئێران بەگشتی و لاوانی کوردستان بە تایبەتی دامەزراندنی ((ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران) یان راگەیاند. هەڵبەت لاوان ئەو توێژە کۆمەڵایەتیە گرینگەن کە لە کۆمەڵگا جۆراوجۆرەکان زۆرترین شویندانەرییان هەیە بەسەر رەوتی رووداوەکان و پێش کەوتنەکانی مرۆیی و بە هەست کردن بەو راستیە وەڵاتانی پێش کەوتوو زۆرترین بایەخ بە لاوانی وەڵاتەکەیان دەدەن و هەموو دەرفەتیک و بەستینێکی گەشە و پێگەیشتنیان بۆ هەمووار دەکەن. بەداخەوە لاوانی کورد بە هۆی ئەوەی لە ئاستی نەتەوەییدا بێ بەشن لەهەموو مافێکی سەرەتایی بەهەمانشێوەش لە هەر جۆرە دەرفەتێکی پێش کەوتن و گەشە و پێگەیشتنیش بێ بەش کراون. هەر بۆیە گۆرینی ئەو دۆخە وەک ئامانجێکی سەرەکی و وەدیهێهنانی مافە نەتەوەییەکان وەک زەرورەتێکی حاشا هەڵنەگر و ئەرکی هەموو لاوێکی کورد خۆی دەردەخا. لەبەرانبەریش دا لاوان بێ مشوور نەبوونە لە حاست مافی سینفی و توێژییەکەشیان و هاوکات لەگەڵ خەباتە نەتەوەییەکە خەبات بۆ دەستبەر کردنی مافی لاوان پێش دەخەن. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو راستیانە دامەزراندنی ناوەندێکی لاوان لە ناو سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وەک زەرورەتێک خۆی دەرخست و لە سەر دەستی کۆمەلێک لاوی ووشیار و خەباتکار ناوەندی لاوانیان دامەزراند و ئەوە ئێستاش 2 ساڵ بەسەر کاتی دامەزراندنی بە خەرمانێک دەسکەوتوو و چالاکی و هەڵسوورانی جۆراوجۆر تێپەر دەکا و لە ووچانێکدا یادی دووهەم ساڵەمان پیرۆز دەکەین.