lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەرێوەچوونی مەراسیمی دووەمین سالیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی مەراسیمی دووەمین سالیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

سه‌ر له‌ ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ١٣ی بانه‌مه‌‌ڕی ١٣٩٢ به‌ ئاماده‌بووانی ئه‌ندامانی سه‌رکرادیه‌تی سازمان به‌شێک له‌ ئه‌ندامانی لاوان و خانه‌واده‌ پێشمه‌رگه‌کان له‌ باره‌گای ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات له‌ ناحیه‌ی رزگاری یادی دووهه‌م ساڵیادی پێکهاتنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات کرایه‌وه‌.

سه‌ره‌تای ئه‌و یاده‌ به‌ سرودی کوردم ئه‌من و ده‌قیه‌قه‌یێک بێده‌نگی بۆ رێز گرتن له‌ روحی پاکی شه‌هیدان ده‌ستی پێکرد. پاشان په‌یامی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات له‌ لایه‌ن به‌رێز کاک فوئادی جه‌عفه‌ری به‌رپرسی ناوه‌ندی لاوان پێش که‌ش کرا. له‌به‌شێک له‌ په‌یامه‌که‌ی ناوه‌ندی لاوان وێرای شیکردنه‌وه‌ی کێشه‌ و له‌مپه‌ره‌کانی به‌رده‌م خه‌باتی لاوان و هه‌وه‌رها بارودۆخی ناوچه‌یی و ئێران و کوردستان هاتبوو، بێ گومان ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران له‌ماوه‌ی دووسالی رابردوودا سه‌ره‌رای که‌م و کورییه‌کانی توانیویه‌تی  کۆمه‌لێک کار و چالاکی به‌رچاو و ئه‌نجام بدات و له‌وان  ده‌تواندرێ‌ ئاماژه‌ به‌ به‌شداری چالاکانه‌ی ناوندی لاوانی خه‌بات   له‌ کۆنفرانسه‌کانی دووهه‌م و سێیه‌می لاوانی هه‌رچوارپارچه‌ کوردستان بکه‌ین و هه‌روه‌ها به‌شداری له‌ ده‌یان بۆنه‌ و کۆبوونه‌وه‌ و ریکخستنی سیمیناری جۆراوجۆر و  دانانی مالپه‌ری سه‌ربه‌خۆی ئینته‌رنێتی بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی لاوانی کورد له‌ کوردستانی ئێران له‌ ریزی ئه‌و کارانه‌ن که‌ لاوانی خه‌بات به‌رێوه‌ی بردوون.

له‌دوای په‌یامه‌که‌ی به‌رپرسی ناوه‌ند په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات له‌ لایه‌ن به‌رێز خاتوو شیلان محه‌ممه‌دی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمان پێش که‌ش کرا. له‌په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی بۆ یادی دووهه‌م سالیادی پێکهاتنی ناوه‌ندی لاوان وێرای دووپات کردنه‌وه‌ی پشتیوانی سازمان له‌ سه‌رجه‌م لاوانی کوردستان و لاوانی خه‌بات هاتوو: لاوی کورد هه‌روه‌ک رابردوو ده‌بێ له‌ رێگه‌ی وه‌دی هێنانی مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی تێبکۆشێ و پاڵپشت و پشتیوانی کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان بێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ نایه‌ که‌ له‌ تێکۆشان بۆ ده‌سشتبه‌رکردنی مافه‌کانی لاو غافڵ بمێنن و یه‌کیان بکرێته‌ قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی تر. وریایی لاوی کورد  ده‌خوازێ به‌ هاوسه‌نگی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ  ئه‌و دۆخه‌ بکات و له‌ به‌جێهێنانی ئه‌رکه‌کانی غافڵ نه‌بێ و هه‌وه‌رها ئه‌و راستیه‌ش فه‌رامۆش نه‌کات که‌ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌لاتی دیکتاتۆری ئاخوندی له‌سه‌ر کار بمێنێ ئه‌وه‌ نه‌ک ته‌نیا لاوان به‌ڵکو هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵگا ناگه‌نه‌ ئاسایش و خۆشی و هه‌ر بۆیه‌ حزووری به‌رچاوی لاوان له‌ خه‌بات بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و سیسته‌م و نیزامه‌ له‌ ئه‌رکه‌ گرینگه‌کانی لاوان دێته‌ ئه‌ژمار.   

پاش پێ که‌ش کردنی په‌یامی کومیته‌ی ناوه‌ندی شیعرێک به‌و بۆنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن یه‌کێک کاک خه‌لیلی یۆسفی  پێشمه‌رگه‌ی سازمانه‌وه‌ پێش که‌ش کرا. له‌پاشاندا په‌یامی کومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌بات له‌ لایه‌ن خاتوو سوهه‌یبه‌ گوڵنازی ئه‌ندامی کومیته‌ی ئافره‌تانه‌وه‌ پێش که‌ش کرا. له‌دوایین بر٠Žگه‌ی رێورسه‌مه‌که‌ فیلمێکی دیکۆمێنتاری له‌سه‌ر ره‌وشی لاوان و دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوان پێش که‌ش کرا. جێگه‌ی باسه‌ له‌ناوئاخنی رێوره‌سمه‌که‌ چه‌ندین په‌خشان و شیعری سه‌رنجراکێش له‌ لایه‌ن ئه‌ندامانی لاوانی خه‌باته‌وه‌ پێش که‌ش کرا.  به‌شداربووانی رێورسه‌مه‌که‌ به‌  شادی و هه‌ڵپه‌رکێ کۆتاییان به‌ دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات هێنا. 
sa_yadi_nawendi_lawan_1


11 ساڵ و 4 مانگ و 8 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی مەراسیمی دووەمین سالیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی مەراسیمی دووەمین سالیادی دامەزراندنی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر