لاوانی,خەباتگێڕ,و,ئازادی,خوازی,کورد
هەروەک,هەمووان,ئاگادارن,هەڵبژاردن,لە,بنەما,سەرەکییەکانی,دێمۆکراسی,و,فەزای,ئازادی,سیاسییە,و,هەڵبژاردنی,سڵامەت,و,دادپەروەرانە,رێز,گرتنە,لە,دەرک,و,بیر,و,بۆچونی,سیاسی,و,کۆمەڵایەتی,تاکەکانی,کۆمەڵگا،,بەڵام,ئەوە,ساڵەهایە,کە,کۆماری,ئیسلامی,و,دام,و,دەزگا,ئیدۆلۆژیک,و,مەزهەبییەکەی,کە,خۆیان,بە,سەر,هەموو,لایەنەکانی,ژیانی,خەڵکی,ئێران,و,کوردستاندا,سەپاندووە،,ئەم,مافەی,خەڵک,زەوت,دەکەن,و,تەنانەت,بێ,رێزی,بە,توانایی,خەڵک,لە,بیر,کردنەوە,و,هەڵبژاردنی,سیاسیدا,دەکەن.,"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

راگەیەندراوی" فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران" سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرکۆماری لە کۆماری ئیسلامیدا

راگەیەندراوی

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان،
لاوانی خەباتگێڕ و ئازادی خوازی کورد
هەروەک هەمووان ئاگادارن هەڵبژاردن لە بنەما سەرەکییەکانی دێمۆکراسی و فەزای ئازادی سیاسییە و هەڵبژاردنی سڵامەت و دادپەروەرانە رێز گرتنە لە دەرک و بیر و بۆچونی سیاسی و کۆمەڵایەتی تاکەکانی کۆمەڵگا، بەڵام ئەوە ساڵەهایە کە کۆماری ئیسلامی و دام و دەزگا ئیدۆلۆژیک و مەزهەبییەکەی کە خۆیان بە سەر هەموو لایەنەکانی ژیانی خەڵکی ئێران و کوردستاندا سەپاندووە، ئەم مافەی خەڵک زەوت دەکەن و تەنانەت بێ رێزی بە توانایی خەڵک لە بیر کردنەوە و هەڵبژاردنی سیاسیدا دەکەن.

هەڵبژاردنی ناو چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی بە هەر پێوەرێکی هەڵسەنگاندن، رەنگدانەوەی خواستی خەڵک نییە و سیستەمی پرۆسەکە و سەرجەم لایەنەکانی بە کاندیدەکانەوە، هەرهەموو بە ماشێنی بیری تەسکی ئەو رژیمە بەرهەم هاتوون و لە کەس شاراوە نییە کە بە تایبەتی لە کوردستاندا گۆشەی زیندان و پای تەنافی دار و ئێعدامی کردووە بە جێگای دڵسۆزانی راستەقینەی خەڵک و جەماوەر. هەروەها ئەگەر سەرنج بدەینە هەڵس و کەوتی ئەو رژیمە لەم دەورەیەش لە شانۆی هەڵبژاردنەکانیدا، ئەوە ئاشکرا دەبێت کە مەیلی دیکتاتۆرانەی ئەو حاکمییەتە ئەوەندە زیادی کردووە کە بە نیسبەت خولەکانی پێشوتریشەوە چەند مەرتەبە زیاترە، بە جۆرێک کە کۆنە هەواڵەکانی خۆشیان جێگای متمانە نەماون بۆیان کە سەردەمێک وێڕای ئەمان و هەرلە سەرەتای کاریانە سەدان و هەزاران جینایەتیان بە هاوبەشی لە دژی خەڵکی کوردستان و ئێران خوڵقاندووە.

بۆیە ئێمە وەک فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران وێڕای ئەوەی کە جارێکی دیکە دیکتاتۆرییەتی کۆماری ئیسلامی و ئاکار و کردەوەکانی مەحکوم دەکەین، هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرکۆماری ئەو رژیمە بە شانۆیەکی دووپاتە و سوک و دژی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان بەگشتی و لاوانی کورد بەتایبەتی دەزانین و داوا لە لاوانی هوشیاری کوردیش دەکەین کە هیچکات نەکەوتنە بازنەی ئەو جۆرە نمایشانەی کۆماری ئیسلامی کە بێگوومان سووکایەتییە بە هزری سیاسی لاوان و سەرجەم مافەکانیان.
249095_340067896095537_609416713_n
فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران

5/3/1392ی هەتاوی






11 ساڵ و 6 مانگ و 19 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 9 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

راگەیەندراوی" فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران" سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرکۆماری لە کۆماری ئیسلامیدا

راگەیەندراوی" فێدراسیونی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران" سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی خولی یازدەهەمی سەرکۆماری لە کۆماری ئیسلامیدا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر