بهرێوهچوونی سیمیناری کوردستانی رۆژههلات بهرهو داهاتوو
18 رێکخراوی مەدەنی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی شەممە، رێککەوتی 18ی جۆزەرددانی 1392ی هەتاوی، لە هۆڵی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت، سمینارێکیان لە ژێر ناوی †کوردستانی رۆژهەڵات بەرەوداهاتوو†بە بەشداری رووناکبیران و رۆژنامەوانان و ئەندامانی رێبەری 6 حیزبی کوردستانی رۆژهەڵات بەڕێوە برد.
سیمنارەکە بە یەک خولەک بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی شەهیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان دەستی پێکرد.
پەیامی 18 رێکخراوەی مەدەنی بۆ کرانەوەی سمینارەکە لە لایەن کەیهان یووسفی، سکرتێری یەکەیتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێنرایەوە. کەیهان یووسفی لە پەیامەکەدا داوای لە لایەن سیاسەکان کرد کە بۆ پێکهێنانی گوتارێکی هاوبەش لە نێوانیاندا هەنگاوی کردەیی و جیددی هەڵبگرن و هیواشی خواست بازنەی یەکگرتوویی و یەکدەنگی نێوان حیزبە سیاسیەکان لە داهاتوودا بەرینتر بێت.
پەنلی بەیانی لە ژێر ناوی : گرنگی پێکهێنانی گوتارێکی هاوبەش لە نێوان حیزکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە قسەکانی دوکتۆر سەعید شەمس، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی دەستی پێکرد. سەعید شەمس باسی لە زەروورتی پێکهێنانی ئەم گوتارەکە کرد و ئاماژەی بە نەبوونی گوتارێکی هاوبەشی نەتەوەیی لە رابردوو و لە ئێستای حیزبەکاندا کرد و وتی بۆ پێکهێنانی وەها گوتارێک دەبێت خەسارناسیەکی بێ رەحمانەی رابردووی خۆمان بکەین. سەعید شەمس باسی لەوەش کرد کە ئەمڕۆ ئێمە لە نێو حیزبەکاندا لە گەڵ قەیرانی فیکری رووبەڕووین.
دوای قسەکانی سەعید شەمس هەکام لە م ئەندامانی رێبەری ئەم حیزبانە را و بۆچوونی حیزبەکەیان پێشکەشی بەشدار بووان کرد:
ـ جەلیل ئازادیخواز ، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ هیدایەت قادری، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ موحەممەد ساحیبی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ ئاسۆ حەسەن زادە، حیزبی دێموکراتی کوردستان
ـ عوسمان جەعفەری، یەکیەتیی دێموکراتیکی کوردستانی ئێران
ـ بهروز ئەردەڵان ـ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
دوای قسەکای ئەم بەڕێزانە، بەشدار بووانیش رەخنە و تێبینیەکانی خۆیان باس کرد.
ئەم پانیلە لە کاتژمێر 9ی سەر لە بەیانیەوە تا 1ی دوای نیوەڕۆ درێژەی کێ٠Žشا.
پەنەلی دووهەم لە ژێرناوی : بارودۆخی کوردستانی رۆژهەڵات و رۆڵی حیزبە کوردییەکان لە داهاتووی ئێراندا بە قسەکانی نووسەر و رووناکبیر، بەڕێز بهزاد خۆشحاڵی دەستی پێکرد. بهزاد خۆشحاڵی ، پلاتفۆرمێکی گەڵاڵەکراوی وەکوو میکانیزمێک بۆ پێکهاتنی بەرەی کوردستانی ئامادە کردبوو و لەوی لە سەر ئەو پلاتفۆرمە دوا و باسی لە رێکارە عەمەلی و کردەییەکانی وەدیهاتنی بەرەی کوردستانی کرد.
دوایی هەکام لەم بەڕێزانە بە نوێنەرایەتی حیزبەکانی خۆیان قسەیان کرد.
ـرەزا کەعبی، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ عەلی بەهرامی، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
ـ ئاسۆ حەسەن زادە و ئیسماعیل شەرەفی، حیزبی دێموکراتی کوردستان
ـ موحەممەد ساحیبی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ـ عبداللە عبداللە ئازەر، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ عوسمان جەعفەری، یەکیەتیی دێموکراتیکی کوردستانی ئێران
لە کۆتایشدا، پەیامی کۆتایی رێکخراوەکان بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ئەم سمینارەوە لە لایەن بەڕێز کیارەش شەهسواری، بەرپرسی کۆمەڵەی خۆێندەوارنی رۆژهەڵاتەوە خوێندرایەوە. شەهسواری وێڕای بەرزنرخاندنی وەها کارگەلێک هیوای خواست کە لە داهاتوویش دا هەنگاوگەلێکی جیددی لەم بارەوە هەڵبگیردرێت.
سمینارەکە کاتژمێر 5ی دوای نیوەرۆ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
ئهو رێکخراوانهی سیمینارهکهیان پێکهێنابوو بریتی بوون له:
یهکیهتیی خوێندکارانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ـ یهکیهتیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ـ یهکیهتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
کۆمهڵهی ژنانی رۆژههڵات
رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد
کۆمیتهی ژنانی یهکیهتیی دێمۆکراتی کوردستان
کۆمیتهی ئافرهتانی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
یهکیهتیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستان
یهکیهتیی نهتهوهیی خوێندکارانی کورد
کۆمهڵهی خوێندهوارانی رۆژههڵات
رێکخراوی خوێندکارانی پێشڕهوی کۆمهڵهی زهحمهتکێشانی کوردستان
ـ کۆمیتهی خوێندکارانی سازمانی خهباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتهی خوێندکارانی یهکیهتیی دێمۆکراتی کوردستان ناوهندی لاوانی پێشڕهو
کۆمهڵهی لاوانی رۆژههڵات
یهکیهتیی لاوانی دێمۆکراتی رۆژههڵاتی کوردستان
ـ ناوهندی لاوانی خهباتی کوردستانی ئێران
کۆمیتهی لاوانی یهکیهتیی دێمۆکراتی کوردستان