پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج‌شەممە رێکه‌وتی 16ی جۆزه‌ردانی 1392ی‌هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٦/٦/٢٠ ١٣ی‌زایینی بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنه‌رانی رێکخراوەکانی ئه‌ندام له فیدڕاسیۆنی لاوانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەی شەش مانگەی خۆی لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهه‌ڵات بەست‌و پاش چوار کات‌ژمێر بیروڕا گۆڕینەوە، کوتایی سەرکەوتووانەی خۆی بۆ رای گشتی رادەگەیه‌نێ. بە پێی پێڕەوی نێوخۆی فیدڕاسیۆنەکەمان هەر شه‌ش مانگ جارێک بۆ ئاڵ‌وگۆڕ لەسه‌ر چۆنیه‌تی بەڕێوه‌بەرایەتی نێو فیدڕاسیۆنەکەمان، ئەرکی سەرجەم نوێنه‌رانی فیدڕاسیۆنە کە لەم ئاڵ‌وگۆڕانەدا رای خۆیان هەبێ‌و بەشدار بن. هەر لەو پێوەندی‌یەدا پاش تاوتوێ کردن‌و پێداچوونه‌وه به کاروباری ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد که بریتین له: ١: بەڕێز سەید جه‌لال ساڵحی وەک سکرتێر فیدڕاسیۆن. ٢: بەڕێز هەژار موزەفەری وەک وتەبێژی فیدڕاسیۆن. ٣: بەڕێز تەوار شەریفی وەک بەرپرسی راگەیاندنی فیدڕاسیۆن. ٤: بەڕێز فوئاد جەعفەری وەک بەرپرسی پێوەندی‌یەکانی فیدڕاسیۆن. ٥: بەڕێز خالید زۆکالاب وەک بەرپرسی ماڵی فیدڕاسیۆن. شایانی باسە کە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئیران بڕیاری دا ڕۆژی ١٢ی‌جۆزەردان کە ڕۆژی لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی نیشتمان‌پەروەری کوردە بەدەستی جەللادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک ڕۆژی لاوی کورد پیناسەو دیاری کرا. بژی کورد پایەدار بێ کوردستان فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران 16ی جۆزه‌ردانی 2713ی کوردی
پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنج‌شەممە رێکه‌وتی 16ی جۆزه‌ردانی 1392ی‌هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٦/٦/٢٠ ١٣ی‌زایینی بە ئامادەبوونی سەرجەم نوێنه‌رانی رێکخراوەکانی ئه‌ندام له فیدڕاسیۆنی لاوانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەی شەش مانگەی خۆی لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی لاوانی رۆژهه‌ڵات بەست‌و پاش چوار کات‌ژمێر بیروڕا گۆڕینەوە، کوتایی سەرکەوتووانەی خۆی بۆ رای گشتی رادەگەیه‌نێ.
بە پێی پێڕەوی نێوخۆی فیدڕاسیۆنەکەمان هەر شه‌ش مانگ جارێک بۆ ئاڵ‌وگۆڕ لەسه‌ر چۆنیه‌تی بەڕێوه‌بەرایەتی نێو فیدڕاسیۆنەکەمان، ئەرکی سەرجەم نوێنه‌رانی فیدڕاسیۆنە کە لەم ئاڵ‌وگۆڕانەدا رای خۆیان هەبێ‌و بەشدار بن.
هەر لەو پێوەندی‌یەدا پاش تاوتوێ کردن‌و پێداچوونه‌وه به کاروباری ئه‌و ماوه‌یه‌ی رابردوو، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی خۆی هه‌ڵبژارد که بریتین له:
١: بەڕێز سەید جه‌لال ساڵحی وەک سکرتێر فیدڕاسیۆن.
٢: بەڕێز هەژار موزەفەری وەک وتەبێژی فیدڕاسیۆن.
٣: بەڕێز تەوار شەریفی وەک بەرپرسی راگەیاندنی فیدڕاسیۆن.
٤: بەڕێز فوئاد جەعفەری وەک بەرپرسی پێوەندی‌یەکانی فیدڕاسیۆن.
٥: بەڕێز خالید زۆکالاب وەک بەرپرسی ماڵی فیدڕاسیۆن.
شایانی باسە کە هەر لەم کۆبوونەوەیەدا فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئیران بڕیاری دا ڕۆژی ١٢ی‌جۆزەردان کە ڕۆژی لە سێدارەدانی ٥٩ لاوی نیشتمان‌پەروەری کوردە بەدەستی جەللادەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک ڕۆژی لاوی کورد پیناسەو دیاری کرا.
بژی کورد
پایەدار بێ کوردستان
فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران
16ی جۆزه‌ردانی 2713ی کوردی