lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کۆبوونەوەی به‌‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی به‌‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران

پاش نیوه‌‌ڕۆی رۆژی یەک‌شەممە 2‌ی‌ پووشپه‌‌ڕی 1392ی‌هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به‌ 2013.6.23ی‌زایینی، لە بارەگای ناوه‌ندی یەکیه‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ پاش هەڵبژاردنی دەوری سێهەمی فیدڕاسیۆن به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌‌ڕێز سه‌ید جه‌لال ساڵحی سکرتێری گشتیی فیدڕاسیۆن بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەری گرینگ کەوتنە بەر باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداگر‌یان له‌سه‌ر کرایه‌وه‌ وه‌ک، هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بوونه‌وه‌و بایه‌خدان به‌ یه‌ک‌ریزی‌و یه‌کگرتوویی زیاتری رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات‌و ته‌نانه‌ت کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو رێکخراوه‌ مه‌ده‌نی‌یه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ ژێر چه‌تری فیدڕاسیۆنێک‌دا بۆ یه‌ک ده‌نگی‌و کاری هاوبه‌شی زیاتری نێو رێکخراوه‌کان، هه‌روه‌ها باسی کۆنفڕانسی چواره‌می لاوانی چوار پارچه‌ش هاته‌ به‌رباس که‌ له‌ ئێستاوه‌ ئاماده‌گی زیاتری بۆ بکرێ. لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ لە‌سەر یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران‌و ئاکامی دوای هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک قسە‌و باسیان کردو ڕاو‌بۆچوونیان ئاڵ‌وگۆڕ کرد. هەوەها کۆمه‌ڵێک بابه‌ت‌و باسی نێوخۆییش هاتنه‌به‌رباس‌و بڕیاریان له‌سه‌ر درا. لە کۆتایی کۆبوونەوه‌دا به‌‌ڕێوه‌به‌ری تەئکیدیان لە‌سەر هاوکاریی‌و کار‌وچالاکی زیاتری فیدڕاسیۆنەکە کردەوە.

1012994_1393322044213015_1460198661_nپاش نیوه‌‌‌ڕۆی رۆژی یەک‌شەممە 2‌ی‌ پووشپه‌‌‌ڕی 1392ی‌هه‌‌‌تاوی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ 2013.6.23ی‌زایینی، لە بارەگای ناوه‌‌‌ندی یەکیه‌‌‌تیی لاوانی دێمۆکڕاتی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکەم کۆبوونەوەی دەستەی بەڕێوەبەریی نوێ پاش هەڵبژاردنی دەوری سێهەمی فیدڕاسیۆن به‌‌‌ سه‌‌‌رپه‌‌‌رشتی به‌‌‌ڕێز سه‌‌‌ید جه‌‌‌لال ساڵحی سکرتێری گشتیی فیدڕاسیۆن بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا چەندین تەوەری گرینگ کەوتنە بەر باس‌و تاوتوێ کردن‌و پێداگر‌یان له‌‌‌سه‌‌‌ر کرایه‌‌‌وه‌‌‌ وه‌‌‌ک، هه‌‌‌رچی زیاتر لێک نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌و بایه‌‌‌خدان به‌‌‌ یه‌‌‌ک‌ریزی‌و یه‌‌‌کگرتوویی زیاتری رێکخراوه‌‌‌کانی لاوانی رۆژهه‌‌‌ڵات‌و ته‌‌‌نانه‌‌‌ت کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌موو رێکخراوه‌‌‌ مه‌‌‌ده‌‌‌نی‌یه‌‌‌کانی رۆژهه‌‌‌ڵات له‌‌‌ ژێر چه‌‌‌تری فیدڕاسیۆنێک‌دا بۆ یه‌‌‌ک ده‌‌‌نگی‌و کاری هاوبه‌‌‌شی زیاتری نێو رێکخراوه‌‌‌کان، هه‌‌‌روه‌‌‌ها باسی کۆنفڕانسی چواره‌‌‌می لاوانی چوار پارچه‌‌‌ش هاته‌‌‌ به‌‌‌رباس که‌‌‌ له‌‌‌ ئێستاوه‌‌‌ ئاماده‌‌‌گی زیاتری بۆ بکرێ.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دەستەی بەڕێوەبەری نوێ لە‌سەر یازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئێران‌و ئاکامی دوای هەڵبژاردنەکان کۆمەڵێک قسە‌و باسیان کردو ڕاو‌بۆچوونیان ئاڵ‌وگۆڕ کرد.
هەوەها کۆمه‌‌‌ڵێک بابه‌‌‌ت‌و باسی نێوخۆییش هاتنه‌‌‌به‌‌‌رباس‌و بڕیاریان له‌‌‌سه‌‌‌ر درا.
لە کۆتایی کۆبوونەوه‌‌‌دا به‌‌‌ڕێوه‌‌‌به‌‌‌ری تەئکیدیان لە‌سەر هاوکاریی‌و کار‌وچالاکی زیاتری فیدڕاسیۆنەکە کردەوە.

11 ساڵ و 5 مانگ و 17 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆبوونەوەی به‌‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران

کۆبوونەوەی به‌‌ڕێوه‌به‌ری فیدڕاسیۆنی رێکخراوەکانی لاوانی کوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر