lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

زیندانییه‌کی سیاسیی کورد له‌ زیندانی میناب هه‌وڵی خۆکوژی دا

زیندانییه‌کی سیاسیی کورد له‌ زیندانی میناب هه‌وڵی خۆکوژی دا

زیندانییه‌کی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی کرماشان به‌نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ حوکمی دوورخرانه‌وه‌ی له‌ زیندانی سنه‌وه‌ بۆ زیندانی میناب له‌ ئوستانی

هورموزگان و باردوخی ناله‌باری ئه‌و زیندانه‌، ده‌ستی دایه‌ خۆکوژی. که‌مپه‌ینی نێونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ له‌ ئێران له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگاداره‌وه‌ بڵاوی کرده‌وه‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتی ١٢ی پووشپه‌‌ڕ "ئه‌فشین سوهراب‌زاده‌" زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی کرماشان که‌ ماوی ساڵ و نیوێک پێش ئێستا له‌ زیندانی ناوه‌ندیی شاری سنه‌وه‌ بۆ زیندانی میناب دوور خرایه‌وه‌، به‌ خواردنی "شووشه‌ی لامپ و بڕینی ده‌ماری ده‌ست"ی هه‌وڵی خۆکوژی دا. پاش راگواستنی ئه‌و زیندانییه‌ بۆ بێهداریی نێو زیندان، به‌هۆی ناجێگیربوونی باری ته‌ندروستیی ناوبراو و که‌میی ئیمکانات، ره‌وانه‌ی یه‌کێک له‌ ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌کانی شاری میناب کراوه‌ که‌پاش شۆردنه‌وه‌ی "گه‌ده‌"ی ده‌ستبه‌جێ گه‌‌ڕێندرابوویه‌وه‌ بۆ زیندان. ئه‌فشین سۆهراب زاده‌ ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ و خه‌ڵکی کرماشان به‌ تاوانی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌کێک له‌ حیزبه‌ کوردییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومه‌تی ئێران، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شاری سنه‌وه‌ به‌ ٢٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیری و دوور خرانه‌وه‌ بۆ زیندانی میناب له‌ ئوستانی هورموزگان حوکم دراوه‌.






10 ساڵ و 7 مانگ و 13 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زیندانییه‌کی سیاسیی کورد له‌ زیندانی میناب هه‌وڵی خۆکوژی دا

زیندانییه‌کی سیاسیی کورد له‌ زیندانی میناب هه‌وڵی خۆکوژی دا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر