lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

قۆناغێکی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران

قۆناغێکی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران
ئارام سلێمانی

رۆژانی ١٨ی پوشپه‌ر تا ١٠ ی گه‌لاوێژی ١٣٨٤ کۆچی خۆری قۆناغێکی زێرین بوو که‌ ده‌سکه‌وتێکی مه‌زنی له‌ ده‌فته‌ری مێژووی گه‌له‌که‌مان له‌ کوردستانی ئێران تێدا تۆمار کرا. یه‌کێکه‌ له‌و قۆناغه‌ مێژوویانه‌ی که‌ ده‌رخه‌ری لوتکه‌ی ووریایی و تێگه‌یشتنی سیاسی و یه‌کگوتاری و یه‌ک هه‌لوێستی میلله‌تی کورد بوو له‌کوردستانی ئێران. ١٨ پوشپه‌ر سه‌ره‌تای ئه‌و قۆناغه‌ پڕبایه‌خه‌ بوو که‌ بێده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کوردی له‌راست سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی.ده‌سه‌لات شکاند و له‌ به‌رامبه‌رجینایه‌ته‌کانی رژێمی ئێران راپه‌رین و بێزاری جه‌ماوه‌ریی هات رێکخستن.
ئه‌م راپه‌رینه‌ له‌ ئه‌نجامی کوشتنی لاوێکی کورد به‌ناوی که‌ماڵی ئه‌سفرام ناسراو به‌ شوانه‌ ی سه‌ید قادر له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران له‌ شاری مه‌هاباد هه‌لگیرسا،

 ئه‌گه‌ر چی رژێمی ئێران هه‌ر له‌سه‌رتای هاتنه‌ سه‌رکارییه‌وه‌ به‌ جینایه‌ت و کوشتار خۆی ناساند و ده‌ستی سوره‌ به‌خوێنی هه‌زاران لاوی کورد، به‌لام شکه‌نجه‌دان  و کوشتنی شوانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی جینایه‌تکارانه‌ و له‌ پاشاندا راکێشانی به‌ماشین  و خولقانی دیمه‌نێکی هه‌ژێنه‌ر، بووه‌ هۆی ناره‌زایه‌تی  به‌رچاوی خه‌لکی شاری مه‌هابادو  له‌و پێناوه‌شدا خه‌ڵکی بوێری شار رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و به‌دروشم و راپه‌رینی ئه‌و کرده‌وه‌یان محکوم کرد.  کاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ولی کپ کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆپیشانده‌رانیان دا به‌لام ئیراده‌ی له‌بران نه‌هاتووی جه‌ماوه‌ر شکستی به‌ هه‌وڵه‌کانی ده‌سه‌لات هێنا و نه‌ته‌نیا نیتوانی هاواری رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵک له‌ شاری مه‌هاباد دا ته‌نیا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و شاره‌ قه‌تیس بهێڵێته‌وه‌ به‌ڵکو بلێسه‌ی ئه‌م راپه‌رینه‌ زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی گرته‌وه‌ و هه‌ر له‌ ماکۆوه‌ تا ئیلام شاره‌کانی کوردستان بوونه‌ مه‌یدانی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتداره‌ ملهور و سته‌مکاره‌کانی ئاخوندی. کاربه‌ده‌ستانی رژێمی ئێران چاوه‌روانی ناره‌زایه‌تی یه‌کی له‌و چه‌شنه‌یان  له‌ خه‌لکی نه‌ده‌کرد بۆیه‌  له‌ترسی په‌ره‌سه‌ندن ئه‌و ئاگره‌ سووتێنه‌ره‌ دا کوێر کوێرانه‌ که‌وتنه‌ گیان خه‌ڵکی کوردستان و به‌ کۆپتر و چه‌کی قورس و سووک ئاگر و ئاسنیان به‌سه‌ر جه‌ماوری خۆپیشانده‌ر دا باراند و به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رووبه‌روو بوونه‌وه‌یه‌ دا به‌ده‌یان که‌سیان شه‌هید و بریندار کرد و  سه‌دان که‌سیشیان  ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌کان کرد. به‌لام هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ ترسنۆکانه‌یه‌ش نه‌بوونه‌ ایه‌ی چاوترسێن کردنی خه‌ڵک و هه‌ر رۆژه‌ شارێک خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی تێدا به‌رێوه‌ ده‌چوو. خۆپیشانده‌ران زیاتر سوربوون له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و   هه‌ربۆیه‌ کاربه‌ده‌ستان که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت ناتوانن له‌رێگه‌ی فیشه‌ک و زه‌بر و زه‌نگ ناتوانن به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران بوێستنه‌وه‌، به‌ به‌لێنی درۆیی و سزادانی تاوان بارانی ئه‌و جینایه‌ته‌،  هه‌ولی کپکردنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خۆپیشانده‌رانیان دا.

راپه‌رینی هاوینی ساڵی ١٣٨٤ ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو و نموونه‌یی بوو بۆ گه‌لی کورد و ئه‌و راستیه‌ی دووپات کرده‌ووه‌ که‌ هه‌رکات میلله‌ت یه‌کگرتوو و یه‌ک هه‌لوێست بێت زیاتر له‌ سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بینه‌وه‌ هه‌روه‌ها وانه‌یێکی پڕبایه‌خیش  بوو بۆ رژێمی ئێران که‌ گه‌لی کورد له‌و ده‌سه‌لاته‌ بێزاره‌ و له‌ هه‌رچه‌شنه‌ ده‌رفه‌تێک سوود وه‌رده‌گرێت بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی سته‌مکاران.  

له‌ کۆتایدا سلاو ده‌نێرم بۆ شوانه‌ سه‌ید قادر که‌ هۆکارێک بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و راپه‌رینه‌ شکۆداره‌ و هه‌روه‌ها سلاو ده‌نێرین بۆ گیانی پاکی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان و هیوادرام به‌ یه‌کگرتوویی و یه‌کریزی گه‌له‌که‌مان و حیزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کوردستانی ئێران به‌رهه‌می ره‌نج و ماندووبوونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌باتکاران و گه‌ل بێته‌ دی . 

Untitxopishandani_kurduistanled_1_copy



11 ساڵ و 5 مانگ و 2 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

قۆناغێکی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران

قۆناغێکی زێرین له‌ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد له‌ کوردستانی ئێران


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر