lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌رێوه‌چوونى سیمینارێک بۆ سێهه‌مین ساڵیادى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى

به‌رێوه‌چوونى سیمینارێک بۆ سێهه‌مین ساڵیادى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى

شه‌وى پێنج شه‌ممه‌ ٢٧ى پووشپه‌رى ١٣٩٢ سیمینارێک له‌ژێر ناوى "مامۆستا سه‌یید جه‌لال ره‌مزى فیداکارى و هێماى نه‌ته‌وه‌یی"بۆ به‌رێز کاک عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوندى له‌ لایه‌ن ناوه‌ندى لاوانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران رێکخرا. ئه‌و سیمیناره‌ که‌ به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز کاک بابه‌شێخ حوسه‌ینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات و به‌شێک

له سه‌رکردایه‌تى  و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌کان به‌رێوه‌ چوو، به‌ ده‌قیقه‌یه‌ک بێده‌نگى بۆ رێز گرتن له‌ شه‌هیدان ده‌ستى پێکرد. پاشان به‌رێز کاک عه‌لى به‌هرامى بابه‌تێکى تێر و ته‌سلى سه‌باره‌ت به‌ جه‌نابێ مامۆستا که‌ ژیان و خه‌بات و ره‌هه‌نده‌ سیاسی و ئه‌ده‌بی و ئاینیه‌کانى رێبه‌رى تێکۆشه‌رى سازمانى خه‌باتى له‌خۆ گرتبوو پێش که‌ش کرد. به‌رێز به‌هرامى له‌ قسه‌کانى دا ووتى پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌و رێبه‌ره‌ بلیمه‌ت و فیداکاره‌ى گه‌له‌که‌مان به‌ شێوه‌یێکى ئاکادیمى تووێژینه‌وه‌ بکرێ چوونکه‌ ژیان و خه‌باتى مامۆستا باسى زۆر هه‌ڵده‌گرێ. هه‌ڵه‌یه‌ مامۆستا ته‌نها وه‌ک ره‌هبه‌ر و پێشره‌وى میلله‌ت ناوببرێ به‌ڵکوو مامۆستا له‌ چه‌ندین باردا تێکۆشه‌ر بووه‌، چه‌نده‌ى شاره‌زایی هه‌بووه‌ له‌ سه‌ر کار و بارى سیاسی، ئه‌ونده‌ش ئه‌دیب و شاعیر بووه‌، ئه‌ونده‌ش شاره‌زا بووه‌ له‌ سه‌ر دین و تاریخى ئیسلام، ئه‌ونده‌ش شاره‌زا بووه‌ له‌ جوغرافیاى کوردستان و مێژووى کورد هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر کام به‌و مه‌سه‌لانه‌ى باسم کردن باس و توێژینه‌وه‌ى زۆرى ده‌وێ. 
له‌دواى ئه‌وه‌ى که‌ کاک عه‌لى به‌هرامى ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات باسه‌که‌ى له‌ سه‌ر جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌رى سازمانى خه‌بات کۆتایی پێهێنا، به‌ پرسیار و تێبینی ئاماده‌بووان و وه‌لامى به‌رێزیان سیمیناره‌که‌ به‌رده‌وام بوو.

ده‌قى قسه‌کانى به‌رێز عه‌لى به‌هرامى دواتر بلاو ده‌کرێته‌وه‌. 
http://khabatmedia.com/upload/2007/09/Picture_161.jpg

11 ساڵ و 4 مانگ و 23 ڕۆژ و 4 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌رێوه‌چوونى سیمینارێک بۆ سێهه‌مین ساڵیادى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى

به‌رێوه‌چوونى سیمینارێک بۆ سێهه‌مین ساڵیادى جه‌نابی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حوسه‌ینى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر