lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی سێهەمین سالرۆژی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلاالدینی حوسێنی

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی سێهەمین سالرۆژی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلاالدینی حوسێنی

خه‌ڵکی خۆراگر و ئازادیخوازی کوردستان!
ئه‌ندامان ولایه‌نگر و دۆستانی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
ئه‌ندامان و دۆستانی ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران!
سێ ساڵ پێش ئێستا له‌ رۆژی ٣٠  پووشپه‌ر دڵه‌ گه‌وره‌که‌ی مامۆستا سه‌یید جه‌لال حسینی له‌ لێدان که‌وت و به‌ جه‌سته‌ بۆ هه‌میشه‌ ماڵئاوایی لێ کردین،بێگۆمان فه‌وتی جه‌نابی مامۆستا سید جه‌لالی حسینی رێبه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات خه‌سارێکی گه‌وره‌ بوو که‌ له‌ خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کورد و سازمانی خه‌بات که‌وت.

 به‌لام ئه‌وه‌ راستیێکه‌ که‌ بیرو ئه‌نێشه‌کانی جه‌نابی مامۆستا بۆ هه‌میشه‌ چڕای رووناکی رێگامانه‌و ئه‌توانین هه‌موو کاتێک له‌ کردار و وته‌ به‌نرخه‌کانی ئه‌و رێبه‌ره‌ کوچ کردووه‌ وانه‌ی به‌ که‌ڵک فێر بین. مامۆستا سه‌ید جه‌لال که‌سێک بوو که‌ هه‌ر له‌ ته‌مه‌نی لاوییه‌وه‌ خۆی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی ته‌رخان کرد و به‌ ئه‌ندام بوون له‌ کۆمه‌له‌ی ,ژێ کاف, و تاکوو دوایین ساته‌کانی ژیانی بۆ ته‌نیا ساتێکیش ده‌ستی له‌ خه‌بات و تێکۆشان له‌ پێناوو رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌گرت. جه‌نابی مامۆستا ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ ئایینیه‌ بوو که‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌ پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیێکه‌وه‌ داده‌نا. 

جه‌نابی مامۆستا ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ بوو که‌ که‌س ناتوانێ بۆ جارێکیش بڵێ مامۆستا له‌گه‌ڵ دوژمنێکی کورد و دوژمنێکی ئازادی به‌ زیانی گه‌ڵه‌که‌ی و شۆرش, ده‌ستی تێکه‌ڵ کردووه‌. ئه‌م گومانه‌ له‌ مامۆستا بکا که‌ ژیانی خۆی و خانه‌واده‌که‌ی له‌ نیشتمان و ئازادی و شۆرش پێ گرینگتر بووه‌..,. نزیک به‌٨٣ ساڵ ته‌مه‌نی پر له‌ سه‌روه‌ری مامۆستا و زیاتر له‌ ٦٧ ساڵ ته‌مه‌نی شۆرشگێری ئه‌و رێبه‌ره‌ لێوه‌شاوه‌ و نیشتمان و گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌, شاهێدی ئه‌و راستییه‌ن که‌ دامه‌زرێنه‌ری سازمانی خه‌بات له‌پاکترین و بێگه‌ردترین رێبه‌ر و پێشره‌وانی جولانه‌وه‌ی ئازدیخوازی کوردستان بووه‌ و یه‌کێک له‌ پێداگرترین و ته‌نانه‌ت که‌م وێنه‌ترین تێکۆشه‌رانی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی کورد و سته‌م لێکراوان بووه‌...و له‌ سه‌ختترین باروودۆخدا خۆی وخانه‌واده‌که‌ی ژیانیان به‌سه‌ر بردوه‌وفه‌رمانده‌و سرکرده‌ی لێوه‌شاوه‌,کاک سید عبدولکریم کوڕی مامۆستاشه‌هیدبووه‌و هه‌روه‌ها قۆربانیان له‌ رێگای ئازادی نه‌ته‌وه‌که‌یان پێشکه‌ش کرد. جه‌نابی مامۆستا هیچ کات حازر نه‌بوو ریزی پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات به‌ جێ بهێڵێت و له‌ شوێنێکیتر درێژه‌ به‌ ژیان خۆی بدات هه‌ر بۆیه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئه‌م دونیایه‌ی به‌ جێهێشت له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا له‌و په‌ری ساده‌گی و سه‌داقه‌تدا ژیا و له‌ کاتی نه‌خۆش که‌وتنیشیدا حازر نه‌بوو بۆ ده‌رمانی خۆی روو له‌ ده‌ره‌وه‌ی وولات بکات. به‌ باوه‌ری ئێمه‌ ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و خه‌باتی جه‌نابی مامۆستا لێکۆلینه‌وه‌ی ورد بکرێت وه‌ک مێژووێکی پرشنگدار به‌چینی داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مانی لێ ئاگادار بێ.

بێگومان جه‌نابی مامۆستا هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شۆرشه‌وه‌ گرنگیێکی تایبه‌تی به‌ لاوان داوه‌ و هه‌میشه‌ له‌ هه‌موو بارێکدا رێنوێنی کردوون به‌ تایبه‌ت له‌ ناوو ریزه‌کانی سازمانی خه‌بات بواری بۆ لاوان ره‌خساندووه‌ که‌ بتوانن خۆیان له‌و سازمانه‌دا ببیننه‌وه‌ و پێش بکه‌ون. هه‌میشه‌پشتیوانی بیری نوێ و هێزی لاوی کردووه‌ و باوه‌ری به‌ خه‌بات و تێکۆشانی لاوان له‌ هه‌موو بوارێکی ژیاندا بووه‌..,.

ئازیزان ئێمه‌ وه‌ک ناوه‌ندی لاوانی خه‌بات جارێکیتر سه‌ری رێز داده‌نوێنین بۆ رێبه‌ر و مامۆستای خۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌مان و به‌ڵێن دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ تاکوو گه‌یشتن به‌ ئاواته‌کانی جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال درێژه‌ده‌ری رێگای پر له‌ شانازیی بین. بۆ ئێمه‌ جێگای سه‌ر به‌رزییه‌ که‌ خه‌باتی و تێکۆشانی خۆمان له‌ قوتابخانه‌ێک درێژه‌ بده‌ین که‌ میعماره‌که‌ی جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال بووه‌.

سه‌رکه‌وێت خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد

مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژێمی کۆنه‌په‌ره‌ستی ئاخوندی

ناوه‌ندی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
1002104_472009466223134_1212894007_n


11 ساڵ و 4 مانگ و 21 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی سێهەمین سالرۆژی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلاالدینی حوسێنی

پەیامی ناوەندی لاوانی خەبات بەبۆنەی سێهەمین سالرۆژی کۆچی دوایی جەنابی مامۆستا سید جەلاالدینی حوسێنی


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر