پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی رۆژی جیهانی لاوان
بە بۆنەی ١٢ی ئاگۆست رۆژی جیهانی لاوان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی ناوەندی لاوان خەباتی کوردستانی ئێران و هەروەها لاوانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەین.
هەروەک دەزانین قۆناغی لاوی هەستیارترین قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤە و ئەگەر بەباشی پەروەردە نەکرێت لە داهاتوودا توشی گیروگرفتی سەخت دەبێت . بێگومان لاوان وزەی لەبن نەهاتووی کۆمەلگان و گەلی کورد بە درێژایی مێژووی رزگاریخوازانەی خۆیی سودی لە توانا و هێزی لاوان وەرگرتووە وبە شێوەیەکی دیکە دەتوانین بلێین لاوان قوربانی یەکەمی ئەو شۆرشانە بوون .
مێژووی دیاری کردنی رۆژی جیهانی لاوان دەگەرێتەوە بۆ ١٢ی ئاگۆستی ١٩٩٩ کاتێک نەتەوەیەکگرتەوەکان وەک پێویستیەکی هەنووکەی و هەروەها بۆ زیاتر گرینگی دان بە توێژی لاو ئەو رۆژەی وەک رۆژی جیهانی لاوان دیاری کرد و سالانە لە ولاتانی جیهان بە شێوەی جیاجیا ئەم یادە بەرزرادەگیرێت .
ئێمە لە کاتێکدا ئەم یادە دەکەینەوە کەرۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی و کوردستان و ئێران بەتایبەتی لە بارودۆخێکی ناجێگیردایە لە ئێستادا بارودۆخی سوریا بەگشتی و رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی لە گۆرانێکی بنەرەتیدایە وچاوەروان دەکرێت بە روخانی رژێمی بەشارئەسەد گەلی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا بە مافەرەوەکانی خۆی بگات و هیوا و ئاواتی چەندین سالەی میللەت بێتەدی ، بێگومان لاوان لەم شۆرشدا دەورو نەخشی بەرچاویان گێراوە و تا ئێستاشی لەگەلدابێت لە بەربەرەکانێی رژێمی سوریا بەرگری لە خاک و نیشتیمانی خۆیان دەکەن ، لاوان لە کوردستانی باشور دوای خەباتی چەندین ساڵەیان توانیویانە بە بەشێک لەماف رەواکانی خۆیان بگەن و لە بەرێوەبردنی کاروباری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا دەورو نەقشێکی بەرچاو بگێرن وە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە جاران گرینگییان پێ بدات و لە چارەسەر کردنی کێشەکانیان هاوکاریان بکات و هەلی کارکردن و ژیانێکی خۆشگوزەرانیان بۆ دابین بکات .لە کوردستانی باکور لاوان لە هەولی بەدەست هێنانی مافەراوەکانی خۆیان وە لەو پێناوەشدا بە هەزاران لاو بونەتە قوربانی .
لاوان لە ئێراندا بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی بە هۆی بوونی رژێمێکی دیکتاتۆر نەک هەر گرینگیان پێ نەدراوە بەلکوو هەولی لەناوبردن و دورکەوتنەوەیان لە کۆمەلگا دەدرێت ، رژێمک کە هەرلەسەرەتاوە بە سەرکوت و زولم وزۆر دەسەلاتی گرتەدەست ، رژێمی ئێران هەوڵ دەدات لاوان بە سود و قازانجی خۆی باربێنێت ،بە جۆرێک ئەو لاوانەی کە بێزاری و نارەزایەتی خۆیان دەردەبرن لە دەسەلات بە بیانوی جۆراوجۆر یان ئیعدام دەکرێن یان بێسەرو شوێن دەکرێن ،بەداخەوە لە ئیستاشدا بەهۆیی بوونی گەمارۆئابورییەکان لە سەر رژیم لاوان رۆژبەرۆژ کێشە و گرفتەکانیان زۆرتردەبێت بۆ نمونە : کێشەی بێکاری بە پێی ئامارەکان کە بلاوکراونەتەوە لە سەرتای ئەم سالاوە تا ئێستا ١٦ کەس بەهۆیی بێکارییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە زۆرێک لە شارەزایان پێیان وایە بێکاری و هەژاری ئیعتیاد یەکێکە لە هۆیەکانی خۆکوژی لە ئێراندا و هەروەها ئیعتیاد بەمادە هۆشبەرەکان سالانە بەهەزاران لاو بەو هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن و رژێمی ئیرانیش نەک هەر هاوکاریان ناکات بەلکو خۆی بەیەکێک لە سەرچاوەکانی دابین کردنی ئەو مادەیە دادەنرێت هەروەها کێشە کۆمەلایەتیەکان وەک تەلاق و توشبوون بە سەدان نەخۆشی ترسناک و گرتن و خستنە زیندان بە بیانوی پەیوەندی لەگەل هێزە نەیارەکانی رژیم و ...هتد ئەو هەزاران کێشەو گرفتانەن کە بەرۆکی بە لاوانی ئێمە گرتووە و بە بوونی وەها رژێمێک هیچ ئاسۆێکی روون و هیوا و ئۆمێدێک بۆ لاوانی ئێمە نەماوەتەوە.
ئێمه وهک ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دووباره پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم لاوانی جیهان و ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەکەین وداواش لە هەموو رێکخراوەکانی لاوان لە کوردستان و بەتایبەت کوردستانی رۆژهەڵات دەکەین کە بە یەک دەنگی و رێکخستی رێزەکانمان بۆ بە دێهێنانی مافەکانمان تێبکۆشین. هیوادارین کە ساڵی داهاتوو ئەم یادە لە خاک و نیشتمانى خۆمان بکەینەوە.
ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران
دەستەیی بەرێوەبەری
12ی ئاکوست 2013