به‌رێوه‌چوونى رێ و ره‌سمى ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
لاوان ئینفۆ
رۆژى هه‌ینى ١٤ى بانهمهر٠ى ١٣٩١ى کۆچى خۆرى، به‌بۆنه‌ى ١١ى بانه‌مه‌ر٠ ساڵیادى دامه‌زرانى ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له بنکه‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌باتى کوردستان رێ و ره‌سمێک به ئاماده‌بوونى به‌شێک له ئه‌ندامانى سه‌رکردایه‌تى سازمان و کادر و پێشمه‌رگه و خانه‌واده‌کانیان و ئه‌ندامان
له روحى شه‌هیدان ده‌ستى پێ‌کرد و پاشان سرودى من کوردم پێش که‌ش کرا.
له سه‌ره‌تاى رێ و ره‌سمه‌دا په‌یامى پیرۆزبایی به‌رێز کاک بابه‌شێخى حوسێنى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌لایه‌ن به‌رێز کاک کامیل نوورانى فه‌رد کارگێرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندیه‌وه پێشکه‌ش کرا. پاشان په‌یامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات له‌لایه‌ن به‌رێز کاک بێهروز ئه‌رده‌لان پێشکه‌ش به بۆنه‌که کرا. له دواى په‌یامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى، په‌یامى ده‌سته‌ى به‌رێوه‌به‌رى ناوه‌ندى لاوان له‌لایه‌ن کاک عه‌لى به‌هرامى به‌رپرسى ناوه‌ند خوێندرایه‌وه، و هه‌روه‌ها په‌یامى کۆمیته‌ى ئافره‌تانى سازمان له‌لایه‌ن خوشکه شیلان موحه‌مه‌دى به‌رپرسى کۆمیته پێشکه‌ش کرا.
له به‌شێکى دیکه‌ى رێوره‌سمه‌که‌دا به‌شى هونه‌رى سازمانى خه‌بات شانۆیێکیان پێشکه‌ش کرد، که تایبه‌ت به رۆژى ١١ى بانه‌مه‌ر٠ ئاماده کرابوو.
دوا بر٠گهى رێ و ره‌سمه‌که به ئاهه‌نگ و گۆرانى کۆتایی پێ هات.
به‌شى راگه‌یاندنى
ناوه‌ندى لاوانى خه‌باتى کوردستانى ئێران
١٤/٢/١٣٩١