کچه خوێندکارێکی کورد به ده‌ستى دوو برا ده‌کوژرێت
ئا:محةمةد
چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر کچه خوێندکارێکی کورد خه‌ڵکی ماکۆ که‌له شاری خۆی سه‌رقاڵی خوێندن بووه، به‌ده‌ستی ٢برا پاش ئه‌وه‌ى ده‌سدریچژى ده‌که‌نه سه‌رى کوژراوه.
![23232](http://www.kurdpa.net/weney-babet/4891.jpg)
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، مه‌هناز قه‌ندکانلوو کچی محه‌ممه‌د خوێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی گوندی "میلان"ی سه‌ر به شاری ماکۆ که‌له زانکۆی سه‌ڵماس سه‌رقاڵی خوێندن بووه . سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له‌و رووداوه به هه‌واڵنێری ئاژانسی کوردپای راگه‌یاندووه، ئه‌و که‌سانه پاش رفاندنی ئه‌و کچه خوێندکاره دستدرێژییان کردۆته سه‌ری و پاره و زێر٠هکانیان به‌تاڵان بردووه و دواتر کوشتوویانه. هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه بکوژه‌کان به هۆى زێر٠هکانی که بایی ٢٠ میلیۆن تمه‌ن بووه، ناوبراویان کوشتوه. ته‌رمی بێ گیانی ئه‌و کچه خوێندکاره ٢ رۆژ له‌مه‌وپێش له ژێر پردێک له جاده‌ی نێوان خۆی بۆ سه‌ڵماس له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه بینراوه‌ته‌وه. بکوژانی ئه‌و کچه خوێندکاره ده‌ستبه‌سه‌ر و راده‌ستی ده‌زگای قه‌زایی کراون. سه‌رچاوه‌که ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی رابردوودا ته‌نیا له شاری ماکۆ دوو ژنی دیکه کوژراون.