12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان له لاوانی کوردستان به گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی پیرۆزبایی ده‌که‌ین. له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و ئیحتڕام بۆ هه‌موو لاوانی خه‌باتگێڕ و تێکۆشه‌ری کوردستان و لاوانی گیان به‌ختکردوی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داده‌نوێنین. هه‌روه‌ک ئاگادارن ساڵی 1999 له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کانه‌وه رۆژی 12 ی ئاگوست به ناوی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه ناوزه‌د کراوه، تا رێز بگیردرێت له‌و هه‌موو تێکۆشانه که لاوان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری و پێشکه‌وتندا بوویانه و به تایبه‌ت رۆڵی گرینگی ئه‌و لاوانه‌ی که له بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کان و دێموکراتییه‌کاندا بوویانه. به‌م بۆنه جیهانییه‌وه پیویسته پێداگری و کار له سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لاوانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کاندا بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت یادێک له رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی لاوانی کوردستان له خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی له ناو شاره‌کانی کوردستان و له سه‌رده‌می شاخ دا بکرێت و پێداگری له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بونه‌وه و بایه‌خدان به یه‌کریزی و یه‌کگرتووی زیاتری لاوان و رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات و کوردستان بکرێت بۆ یه‌ک ده‌نگی و کاری هاوبه‌ش. پیرۆز بێت رۆژی جیهانی لاوان یه‌کگرتوو بێت خه‌باتی لاوانی کورد له چوار پارچه‌ی کوردستان
12 ئاگوست رۆژی جیهانی لاوان له لاوانی کوردستان به گشتی و لاوانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی پیرۆزبایی ده‌که‌ین.
له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ری رێز و ئیحتڕام بۆ هه‌موو لاوانی خه‌باتگێڕ و تێکۆشه‌ری کوردستان و لاوانی گیان به‌ختکردوی رێگای ئازادی و به‌رابه‌ری داده‌نوێنین.
هه‌روه‌ک ئاگادارن ساڵی 1999 له لایه‌ن رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتووه‌کانه‌وه رۆژی 12 ی ئاگوست به ناوی رۆژی جیهانی لاوانه‌وه ناوزه‌د کراوه، تا رێز بگیردرێت له‌و هه‌موو تێکۆشانه که لاوان له پێناو ئازادی و به‌رابه‌ری و پێشکه‌وتندا بوویانه و به تایبه‌ت رۆڵی گرینگی ئه‌و لاوانه‌ی که له بزووتنه‌وه رزگاریخوازه‌کان و دێموکراتییه‌کاندا بوویانه.
به‌م بۆنه جیهانییه‌وه پیویسته پێداگری و کار له سه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لاوانی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌کاندا بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت یادێک له رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی لاوانی کوردستان له خه‌باتی چه‌کداری و سیاسی و مه‌ده‌نی له ناو شاره‌کانی کوردستان و له سه‌رده‌می شاخ دا بکرێت و پێداگری له‌سه‌ر هه‌رچی زیاتر لێک نزیک بونه‌وه و بایه‌خدان به یه‌کریزی و یه‌کگرتووی زیاتری لاوان و رێکخراوه‌کانی لاوانی رۆژهه‌ڵات و کوردستان بکرێت بۆ یه‌ک ده‌نگی و کاری هاوبه‌ش.
پیرۆز بێت رۆژی جیهانی لاوان
یه‌کگرتوو بێت خه‌باتی لاوانی کورد له چوار پارچه‌ی کوردستان