lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ

لاوانی خۆراگری کوردستان!
ئەندامان و دوستانی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران!
28ی گەلاوێژ وەبیرهێنەرەوەی فەرمانی جیهادی خۆمەینییە بۆ سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان و داستانی مەقاومەت و بەرخۆدانی خەڵکی کوردستان و لاوانی شۆرشگیری نەتەوەکەمانە لە دژ کردەوە بەو فەرمانە نامرۆیانە. رژێمی تۆتالیتری ئاخوندی کە لە سایەی سەرکەوتنی شۆرشە گەلانی ئێران لە ساڵی 1357ی هەتاوی هاتبووە سەر کار و دەستی بەسەر ئەو شۆرشەدا گرتبوو هەر زوو ناوەرۆکی دیکتاتۆرانەی خۆی پیشان داو لە یەکەم رۆژەکانی بە دەسەڵات گەیشتنییەوە کەوتە کوشتن و برینی خەڵکی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی.

 رژێمی ئاخوندی دوای دەست بەسەردا گرتنی بەرهەمی شۆرشی خەڵکی ئێران کەوتە لە ناوو بردنی دەنگە جیاوازەکان و سرینەوەی کەش و هەوای ئازادی، بۆیە لە یەکم رۆژانی دەسەڵاتی ئەو رژێمەوە خەڵکی کوردستان ماهییەتی ئەو رژێمەیان بۆ دەر کەت و زانییان کە بەرهەمی رەنج و ماندووبوونیان بە خەسار چووە. خەڵکی کوردستان وێرای زانیینی ئەو راستییە کە وەها رژێمێک نایەوێت جگە لە خۆی ،  دەنگ و بیرێکی جیاواز لە ئێران و کوردستان بوونی هەبێت سەرەرای ئەوەش بە پەیامی ئاشتی و وتووێژ هەوڵیان دا کە بە مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بگەن، بەڵام خومەینی و داروودەستەکەی کەوتنە پیلان گێری و لە ماوەی چەند مانگی سەرەتایی دەسەڵاتەکەیان بە شێوەگەلی جۆراوجۆر ویستیان کات بۆ خۆ تەیار کردن و سەقامگیری دەسەڵاتەکەیان بکرن . تاکوو لە رۆژی 28ی گەلاوێژ خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە گەلی کورد و بیری ئازادیخوازی دەر کرد و فەرمانی بە هێزە سەرکوتگەرەکانی خۆی کرد کە تاکوو کوردستان داگیر نەکەن پۆتین لە پێ دانەکەنن و خەڵخالیشی وەک قازی شەرع بۆ قڕ کردنی خەڵکی بێ تاوانی کوردستان دیاری کرد کە ئەو گۆرگە درندەیە بۆ بە هۆی تۆمار کردنی بەڵگەێکی رەش و درندانە لە مێژووی پڕ لە تاوان و جینایەتی رژێمی ئاخوندی. سەرەرای فەرمانی خۆمەینی و هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی بۆ سەر کوردستان لە کاتێکدا کە خەڵکی کوردستان چاوەروانی وەها تاوانێکیان نەدەکرد، بەڵام هەر زوو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و خەڵکی گوند و شارەکانی کوردستان کەوتنە مەقاومەت و بەرخۆدان لە بەرانبەر ئەو هێرشانەدا و سەدان داستانیان لە خۆراگری و چاونەترسی لە مێژووی رزگاریخوازانەی گەلەکەماندا تۆمار کرد. بە شێوەێکە خۆمەینی و دارودەستەکەی ناچار کرد کە پەیامی راگرتنی شەڕ بە خەڵکی کوردستان بدات و بڵێت خەڵکی کوردستان من دەنگی ئێوەم بیست، بەڵام هەرچەندە ئەو ئارامییە زۆری نەخایاند و داگیر کردنی کوردستان درێژەی هەبوو خەڵکی کوردستانیش تاکوو ئێستا کۆڵیان لە خەبات و مبارزە نەداوە و بە پێشکەش کردنی سەدان رۆڵەی تێکۆشەری گەلەکەمان تا  ئەمرۆ لە بەرامبەر وەها رژێمێکی دیکتاتۆر و داگیرکەر درێژەیان بە مۆبارزەی ئازادیخوازانەی خۆیان داوە و تاکوو گەیشتن بە مافە رەواکانی گەلەکەمان ئەو رێگەیە درێژە دەدەن.

سەرکەوێت خەباتی رزگاریخوازانەی گەڵی کورد

مەرگ و نەمان بۆ رژێمی دیکتاتۆری ئاخوندی




ناوەندی لاوانی  خەباتی کوردستانی ئێران

دەسنەیی بەرێوەبەری 

27ی گەلاوێژی 1392
482288_486127674773832_1738012184_n


11 ساڵ و 3 مانگ و 5 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 27 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی 28ی گەلاوێژ


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر