به‌رده‌وامیی خۆکوشتنی هاووڵاتییان له‌به‌ر چاوی خه‌ڵک
ئه‌فسه‌رێکی هێزی ئینتزامیی شاری میانه له ئوستانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، به زه‌بری چه‌ک له‌به‌ر چاوی هاووڵاتییان و له مه‌یدانی "معلم"ی ئه‌و شاره کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی هه‌واڵی یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه ناوچه‌ییه‌کانی شاری میانه، ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی ٢٠ گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ ئه‌فسه‌رێکی هێزی ئینتزامیی شاری میانه به‌ناوی کورتکراوی "سین، عه‌ین"، له به‌ر ده‌م مقه‌ڕی هێزی ئینتزامیی ئه‌و شاره له مه‌یدانی"مامۆستا(معلم)" به لێدانی گولـله‌یه‌ک له مێشکی خۆی، گیانی دا. له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ند حاڵه‌تی دیکه‌ی خۆکوژی له سه‌ر شه‌قام و شوێنه گشتییه‌کاندا رووی داوه که ده‌کرێ وه‌ک نموونه ئاماژه به خۆ کوشتنی هاووڵاتییه‌کی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ له مه‌یدان "سپا"ی تاران و خۆکوژیی کچێکی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له مه‌یدانی "حافز"ی تاران بکه‌ین.