بێ‌کاری له کوردستان کرێکاران به‌ره‌و کۆڵبه‌ری ده‌بات
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌رییه‌کان، چالاکێکی کرێکاری له سه‌قز رایگه‌یاند، زیاتر له ١٥٠ ٠ کرێکاری سه‌ر سنوور له ناوچه‌کانی بانه، سه‌قز، مه‌ریوان و سه‌رده‌شت له کاری پر مه‌ترسی کۆڵبه‌ری کار ده‌که‌ن. سید محمد سالح حسینی وتی، سه‌رمایه گۆزاری نه‌کردنی ده‌وڵه‌ت، نه‌بوونی کارخانه و نه‌بوونی سیاسه‌تی هانده‌رانه بۆ سه‌رمایه گۆزاری له کوردستان هۆکاری سه‌ره‌کییه که خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌ی ناچار کردووه روو له کاری مه‌ترسیداری کۆڵبه‌ری بکه‌ن. حسینی هه‌روه‌ها وتی، سالانه سه‌دان کۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان ده‌کوژرێن له حاڵێکدا ئه‌گه‌ر ئیمکانی کار کردن له رێگه‌ی یاساییه‌وه ببواێت هێزی ئه‌و که‌سانه له رێگه‌ی به‌رهه‌مهێناندا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرا. ئه‌م چالاکه کرێکارییه به ئاماژه به ته‌مه‌نی کۆڵبه‌ری له نێوان ١٣ بۆ ٦٠ ساڵ وتی، خه‌ڵکی کوردستان ناچارن بۆ به‌ده‌ست هێنانی پارووێک نان بۆ بنه‌ماڵه‌کانیان بارێکی قورس و گران له رێگه مه‌ترسیداره‌کانه‌وه هه‌ڵبگرن که ده‌وڵه‌ت ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کۆڵبه‌ران کارێک بکات.