ده‌ستبه‌سه‌ر کرانی خوێندکارێکی کورد له شاری پاوه
خوێندکارێکی کوردی خه‌ڵکی شاری پاوه به بڕیاری به‌رپرسی دادگای ئه‌و شاره ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندان کرا. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی ١٩ی خه‌رمانان خوێندکارێکی کوردی زانکۆی په‌یام نووری شاری پاوه به‌ناوی "بێهنام فه‌تاحی" پاش سه‌ردان بۆ دادگای شاری پاوه، به بڕیاری سه‌رۆکی دادگای ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. به‌رپرسی دادگای شاری پاوه که هاوکات مامۆستای زانکۆی په‌یام نووری ئه‌و شاره‌یه، ئه‌و خوێندکاره کورده‌ی ته‌نیا به‌هۆی ده‌مه‌قاڵه‌یه‌کی ناوبراو له‌گه‌ڵ یه‌کێک له مامۆستایانی ئه‌و زانکۆیه ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه. بێهنام فه‌تاحی له کاتێکدا له‌لایه‌ن دادگاوه به‌ره‌وڕووی ده‌ستبه‌سه‌ر کران ده‌بێته‌وه که ئه‌و کێشه‌یه په‌یوه‌ندی به حراسه‌ت و کۆمیته‌ی ئینزاباتیی زانکۆوه هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌رپرسی دادگا، مامۆستای ئه‌و زانکۆیه‌یه، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی "به‌هرام فه‌تاحی" ده‌رکردووه.