له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا ٧٢ حاڵه‌تی خۆکوژی له کوردستان هه‌بووه
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا رێژه‌ی خۆکوژی له وڵاتی ئێــران و به‌تایبه‌ت له ناوچه کوردنشینه‌کان رووی له زیاد بوون کردووه و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی خۆکوژی هه‌تا ته‌مه‌نی ژێــر ١٠ ساڵیش رۆیشتووه. به‌پێی ئاماری تۆمار کراو له ناوه‌ندی ئاماری هه‌واڵده‌ریی کوردپا، له‌سه‌ره‌تای مانگی خاکه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا ئێستا ٧٢ هاووڵاتیی کورد له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێــران کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه که‌له کۆی ئه‌و رێـژه‌یه ٤١ که‌سیان ژن بوون و هه‌روه‌ها ٣١ که‌سیان پیاوان پێکهیان هێناوه. ئه‌و ئاماره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوو به شێویه‌کی به‌رچاو رووی له زیادبوون کردووه، به شێویه‌ک که ته‌نیا له‌و ماوه‌یه‌دا ٢٧ هاووڵاتیی کورد له ناوچه کوردنشینه‌کانی ئێــران کۆتای‌یان به‌ژیانی خۆیان هیناوه که ١٥ که‌سیان ژن و ١٢ که‌سیان پیاو بوون که به هۆکاری جۆراوجۆر کۆتای‌یان به‌ژیانی خۆیان هێناوه.