کرێکارێکی سه‌قـزی له تاران کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا
هاووڵاتییه‌کی سه‌قزی که به‌مه‌به‌ستی کار کردن رووی له شاری تاران کردبوو، به هۆیه‌کی نادیار کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنـــا.
هاووڵاتییه‌کی سه‌قزی که به‌مه‌به‌ستی کار کردن رووی له شاری تاران کردبوو، به هۆیه‌کی نادیار کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنـــا. به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› رۆژی ٢٥ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌ک به‌ناوی "محه‌مه‌مد" ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ و کوڕی خالید و خه‌ڵکی ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز که له شاری تاران سه‌رقاڵی کار کردن بوو، له ئه‌نجامی خۆکوژی‌دا گیانی له‌ده‌ست دا. ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییه کورده‌ی خه‌ڵکی گوندی "ره‌نگه رێژان"ی سه‌ربه ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز، ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه رێکه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانان له گونده‌که‌ی خۆیان به خاک سپێردراوه. هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌ئم هه‌واڵه هۆکاری راسته‌قینه و چۆنیه‌تیی خۆکوژیی ئه‌و هاووڵاتییه روون نه‌بۆته‌وه.