گیان دانی گوماناویی دوو ژن له‌ناوچه‌ی مه‌ریوان
له‌ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی که‌مدا دوو ژنی کورد له‌شاری مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌شێوه‌یه‌کی گوماناوی گیانیان داوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه ده‌کرێ‌کوشتنیان به ئه‌نقه‌ست بووبێت. به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ژنێکی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، دایکی منداڵێک و خه‌ڵکی ئاوایی تازاوای سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا به هۆی سووتانی له‌راده به‌ده‌ره، گیانی داوه. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ژنه هۆکاری سووتانی ٩٠ % له‌جه‌سته‌ی ژنه‌که‌یان گه‌ڕاندبۆوه بۆ ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ر له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیدا. ئه‌مه له‌حاڵێکدایه، که‌سانی ئاگادار له‌و رووداوه له‌و باوه‌ڕه‌دابوونه که ئه‌و ژنه به به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌ییان هه‌بووه. سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی خستۆته روو، سووتانی ئه‌و ژنه ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵه‌یه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌وه نه‌بووه، چونکه ئه‌و رووداوه پێوه‌ندیی به ته‌قینه‌وه‌وه نه‌بووه و نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی ته‌قینه‌وه‌ی سه‌ماوه‌ره‌که له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ژنه‌که‌وه، ئه‌گه‌ری خۆ سووتاندن یان سووتاندنی به‌ئه‌نقه‌ستی گیان داوه‌که، زیاتر ده‌کات.