lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1392-1393

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1392-1393

خوێنکارانی خۆشەویست
مامۆستایانی نیشتمان پەروەر
بە هاتنی مانگی رەزبەری 1392 ، 35 ساڵ بەسەر بێبەش کردنی خوێندکارانی کوردستان لە نوسین و خوێندن بە زمانی دایک خۆیان تیدەپەرێت و لەم ماوەیەدا کەش و هەوای ئەمنییەتی لە خوێندنگاکانی ئێمەدا زاڵ بووە و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بە دواکوتووانەترین شێوە لە لایەن دەسەڵاتەوە وادار دەکرێن بە زمانێک جگە لە زمانی دایکییان بخوێنن کە بێگۆمان ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر خوێندکارانی کوردستان بووە و لە خوێندن بە شێوەێکی زانستی بێبەش کراون کە هیوادارین ئەمساڵ ساڵی کۆتایی هاتن بەو دەسەڵاتە و بەو شێوە خوێندنەی خوێندکارانی وڵاتەکەمان بێت. و هیوادارین لە سالی نوێی خوێندندا سەرکەوتووبن و بەشێوەیەکی بەپرسیارانە لە هەمبەر کۆمەلگا ئەرکە نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ زیاتر پێشکەوتنی کۆمەڵگاکەمان .

بێگومان هەر کۆمەڵگایەک ئەگەر خوێندن و زانستی وەکو پێویست نەبوو  ئەوا بە کۆمەلگایەکی دواکەوتوو لەقەڵم دەدرێت و لە سەرجەم بوارەکانی ژیان دوادەکەوێت.

خوێندکاران یەکێکن لەو توێژانەی  کە هەمیشە ئوومێدبەخشی کۆمەڵگان و کاریگەریەکی زۆریان هەیە لە پێشکەوتنی نەتەوە و وڵاتەکەیاندا ،وزەی لەبن نەهاتوون و هەمیشەش ئامادەی هەرقوربانیەکن کە لە  پێناو گەل و نیشتماندابێت و  ئەگەر لاپەرەکانی مێژوو هەڵبدەینەوە ئەم ڕاستیەمان بۆ دەرەکەوێت .

 رژێمی ئێران هەمیشە لە جووڵانەوە و شۆرشەکانی خوێندکاران ترساوە وبۆ کپ کردنەوەی   دەنگی ناڕازایەتیش هەمووهێزوو توانای خۆیی بەکار هێناوە بۆنموونە لە سەرهەڵدانی بزوتنەوەی خوێندکاران لە سالێ‌ 1378 کاتێک رژێمی ئێران ویستی فەرهەنگی زانکۆکان بگۆرێت بەلام ئەمە لەلایەن خوێندکارانەوەی بەرهەڵستی لێکەوتەوە و رووبەرووی رژێم بوونەوە ئەمەش بووە هۆیی ئەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکاران کوژران و برینداربوون تووشی گرتن و تۆقاندن بوونەوە بەلام دەستیان هەڵنگرت و هەر لە شۆرش بەردەوام بوون هەتا وای لێهات رژێم بە ناچاری بۆ ماوەی 3 ساڵ دانێشگاکان دابخات .

لە ئێستاشدا بە هۆیی بوونی گەمارۆ ئابووریەکان بار و گوزەرانی خەلکی بەگشتی و خوێندکاران بەتایبەتی  لە ئاستێکی زۆر خراپدایە بە جۆرێک زۆرێک لە خوێندکاران واز لە مەدرەسەدێنن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان رودەکەن کۆڵبەری یان کۆچ دەکەن بۆ  وڵاتانی دراوسێ‌ و ئەوروپا،ئەمە جگەلەوەی کە رژێمی ئیران کەمتەرخەمە لە دابین کردنی پێداویستیەکانی خوێندکاران و زۆرێک لە مەدرەسەکان کۆنن و ئەگەری روخانیان لێدەکرێت کە ئەم کەمتەرخەمیانەش بووە هۆیی ئەوەی کە لە یەکێک لە مەکتەبەکانی گوندی شێناوێ‌ سەر بە شاری پیرانشار بەهۆیی کۆنی و خراپی کورەێکی کەلاسیکی  زیاتر لە 30 مندالی چاوگەش و نەوەی داهاتووی وڵاتەکەمان تووشی سوتان بێن و ژمارەیەکیشیان مردن و ژمارەیەکی دیکەش تا ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکیدان ، هەروەها ژمارەیەکی زۆری هاولاتیانی ئێران نەخوێندەوارن کە  بە پێی دواین ئامارەکانی رێژەی  نەخوێندەواری لە ئێراند زیاتر  بە 7ملیۆن کەسە  ئەمەش رێژەیەکی ترسناکە و رژێمی ئێران بەپرسیاری یەکەمی ئەم بارودۆخەیە کە خولقاندوویەتی .  

بێگومان مامۆستایانیش  یەکێکن لەو توێژانەی کە ئەرکێکی پیرۆزیان  لە سەر شانە ئەویش پەروەردەکردنی نەوەی داهاتووی میللەتە بۆ خزمەتکردنی وڵاتەکەمان ، هەروەک دەزانین رژێمی ئێران لە سەرەتایی هاتنە سەر حکوم بە زوڵم و زۆری دەرهەق بەمیللەتە جۆراو جۆرەکانی ئێرانبەگشتی و  کوردستان بەتایبەتی دەستی پێکرد و لەم پێناوەشدا هەموورێگایەکی گرتۆتەبەر بۆ بێدەنگ کردن و دورخستنەوەی توێژەکانی کۆمەڵگا بەتایبەتی مامۆستایان چونکە ئەوانیش رۆڵ و جێگە و پێگەی خۆیان هەیە و رژێم زۆرجار بە بیانووی جۆراو جۆر هەڵدەستێت بە گرتن و بانگێشت کردنی مامۆستایان بۆ ئیتلاعات و هەروەها رووبەرووی چاوسورکردنەوە و ئەشکەنجە و ئیعدام دەبن ئەمەش بۆ ئەوەی مامۆستایان نەوێرن کە نەوەی داهاتوو دژبە رژێمی ئێران پەروەردە نەکەن و درێژە بەو ئەقڵیەتی خۆیان بدەن کە زیاتر لەسێ دەیەیە بەردەوامە بەلام مامۆستایان لەوە وشیارترن کە رژێمی ئێران بیری لێدەکاتەوە و ئەوانیش لە دەرفەتێک دەگەرێن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی رژێمی داگیرکەری نەتەوەکەمان .

ئێمە وەک ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دووبارە پیرۆزبایی خۆمان پێشکەش بە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی نیشتیمان پەروەری نەتەوەکەمان دەکەین و هیوادارین لە ئاست ئەو بەرپرسیارێتییەدابن کە لە سەر شانیانە .

ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران 

2ی رەزبەر

ی 1392

482288_486127674773832_1738012184_n



10 ساڵ و 11 مانگ و 16 ڕۆژ و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1392-1393

پەیامی ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی دەست پێکردنەوەی ساڵی نوێی خویندنی 1392-1393


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر