گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنی کچ وکور٠ له زانستگاکانی ئێران
زێنه‌ب حسێنی
بۆ سه‌پاندنی ههیمهنهوکونترۆڵی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی سیستمی خوێندن و به ئایینی کردنی زانستگا له‌ئێران ،ڕژیمی ئاخوندی له‌مێژه هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی کچان وکوڕانی له زانستگاکانی ئێران دا‌و ئێستا سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه که ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه په‌ره‌گرتووتر بکات.بۆ فشار خستنه سه‌رژنان وگۆشه‌گیر وبێبه‌ش کردنیان له مافه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان ،به‌به‌رده‌وامی پیلانگێڕی کردوه‌و .
ئیستا زیاتر ماهیه‌تی خۆی ده‌ر ده‌خات. هێنانه‌وه‌ی پاساوی شه‌رع ومه‌زهه‌ب به بیانووی ئه‌وه که ژنان توانایی خوێندنیان له هێندێک ڕشته‌دا نیه وکۆمه‌ڵێک له‌و ڕشتانه تایبه‌ت بهپیاوانن ،به‌ربه‌ست بۆ ژنان دروست ده‌کات وبه ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌میان تۆی بێباوه‌ڕی له ناخیاندا ده‌چێنێت.یه‌کێک له‌و گه‌ڵاڵه شومانهی که له دژی ئه‌م چینه له‌ئارایه گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردنه له زانستگاکان و جیاوازی ڕه‌گه‌زی له کتێبه‌کانی خوێندندایه که زانسته‌که جیا ده‌بێت وخوێندن وه‌کوو یه‌ک نابێت.گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردن له زانستگاکان جیاواز له به‌ربه‌ستخستنه پێش کار‌و حه‌یاتی ژنان،پرۆژه‌یێکی سه‌راپا دژه زانسته ودامه‌زراندنی زانستگای یه‌ک ڕه‌گه‌زی شیرازه‌ی خوێندن تێک ئه‌دات وفاسیلهیێکی زۆر ئه‌خاته نێوان خوێندنی ئیستاندارد وئه‌م جۆره‌ی خوێندنه له ئێران.زۆرێک له‌سه‌رانی ڕژیم ته‌نانه‌ت ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه به نه‌زانانه ده‌زانن وته‌نانه‌ت هێندێک لهڕۆژنامهکانیشی له‌وباره‌وه بۆچونیان داوه‌و نوسیویانه که دامه‌زراندنی زیاتر له ٣٠ زانستگای یه‌ک ڕه‌گه‌زی ، به‌شێک له به‌رنامه وکارکردی وه‌زاره‌تی زانسته له‌باره‌ی جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵاواردن ویه‌ک ڕه‌گه‌زی کردنی زانستگاکان. زانستگاکانی یه‌ک ڕه‌گه‌زی ئیستاندارد نین وبهشێوهیێکی به‌رچاوو جیاوازیان هه‌یه که دووره له پێوانه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خوێندن.به پێی هه‌موو پێوه‌رێک جیاوازی ڕه‌گه‌زی له کتێبه‌کانی ده‌رسی و دابین کردنی بودجه‌یێکی زۆر بۆ په‌ره‌پێدانی ئوسولی خورافاتگهری که ڕژیم نانی له‌و کاره‌دایه،یه‌کێک له هه‌نگاوه‌کانی وه‌زاره‌تی ڕاهێنان وبارهێنان له ساڵه‌کانی رابردوو بووه.لیپرسراوانی ڕژیم ئه‌و گهڵاڵهیهبه په‌سه‌ند ده‌زانن و پێی هه‌ڵده‌ڵێن وپێیان وایه لوباری خوێندنه‌وه نوێکاریان کردوه به بێ ئه‌وه‌ی بزانن که خوێندنیان له گرێژه‌نه بردووه وحاستی ئه‌م باره‌یان بۆ سفر دابه‌زاندوه.سه‌رۆکی زانستگای ئازاد له‌باره‌ی بردنه پێشی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌وه گوتویه‌تی که ئازادی وگه‌شه‌ی بیری مرۆڤ ئامانجیه‌تی وهه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئازادی زیاتر بۆ خوێندکار دابین بکه‌ن.ڕژیمی ئاخوندی ئه‌م گه‌ڵاڵه به گه‌ڵاڵه‌یێکی پێشکه‌وتو ده‌داته قه‌ڵه‌م ،ئه‌م کاره‌ی له حاڵێکدایه که‌ئه‌م پرۆژه سه‌رله‌به‌ری دژی ئازادی وگه‌شه‌ی بیری ژنانه‌و زیاتر ئاوڕدانه‌وه‌یه له پیاو که ڕێباز‌و ڕێچکه‌ی سیستی ئاخوندی گرتبێته به‌ر.له کاتێکدا که زۆر ڕشته له‌ژنان قه‌ده‌غه ده‌کرێت و بیری خۆبه‌که‌م زانین له مێشک وناخی ژناندا په‌ره پێ ئه‌ده‌ن وبه‌به‌رده‌وامی ئه‌وه به گوێی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ده‌ده‌ن که ژن عه‌قڵی لاوازه‌و جه‌سته‌ی بێهێزه وهۆکاری ته‌حریفی پیاوه،چۆن ده‌توانن ئه‌وه دوپاته بکه‌نه‌وه که یاسا‌و گه‌ڵاڵه‌کانیان له‌چوارچێوه‌ی خزمه‌ت به‌ژن وکۆمهڵگایهو ئه‌م کاره‌یان بڕهوو دانه به ئازادی زیاتر. بێگومان ئامانجی ڕژیم له جێ به‌جێ کردنی ئه‌م ته‌رحه،هه‌ڵبڕینی ژنانه له خوێندنی ئیستانداردو گه‌ره‌کیه‌تی به‌پێی یاسا‌و پرۆگرام وبیری خورافاتی خۆیان ، به‌جێگه‌ی زانستگا شوێنێکی نه‌گونجاو بۆ خوێندنی ژنان تایبه‌ت بکه‌ن و به‌جێگه‌ی نێوی زانستگا نێویێکی لێبنێن.له‌م باره‌وه که ژن له ڕوانگه‌ی ڕژیمه‌وه ناتوانێت زۆر کاربکات وته‌نانه‌ت به پێی قسه‌ی وه‌زیری نه‌وتی ڕژیم،ژن ناتوانێت ببێته وه‌زیری نه‌ووت،کاردانه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی به‌دوای خوێدا هێناوهولهناوخۆش کۆمه‌ڵێک که‌س ته‌نانه‌ت ڕژیمیهکانیش ئه‌م پرۆژه‌یان ره‌د کردۆته‌وه.حه‌سیبه‌ی حاج سه‌حراوی ،قایم مقامی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌باکووری ئافریقا له سازمانی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ، خوازیاری نه‌هێشتنی جیاوازی وجیانهکردنهوهی ڕه‌گه‌زی و باشتر کردنی یاسا به قازانجی ژنان له نیزامی ئاخوندی‌دا بووه و له‌و باره‌وه نیگه‌رانی خۆی به ڕژیم ڕاگه‌یاندووه.هه‌ر له‌و باره‌وه سه‌دان که‌س له خوێندکارانی زانستگای عه‌لامه ،خوازیاری له‌سه‌رکار لابرانی سه‌رۆکی ئه‌و زانستگایه بوون وله باره‌ی گه‌لاڵه‌ی به ئیسلامی کردنی زانستگاکان گوتیان هه‌موو ئه‌م به‌رنامانه که له‌دژی ئه‌وان به‌ڕێوه ده‌چێت به‌مه‌به‌ستی به‌ئیسلامی کردنی زانستاگایهو ئه‌م جۆره سیاسه‌ته له‌هه‌مبه‌ر زانستگا زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه که درگای چوونه ژووره‌وه‌ی کچان وکوران له‌یه‌کتر جیا بکرێته‌وه وپۆلهکانی خوێندن ببێته شوێنی هه‌ڵاواردن. له‌م قه‌یرانه‌دا که‌سێک نیه بپرسێت که زانستگایێک که زۆرینه‌که‌ی خوێندکارانی کچ پێکی ده‌هێنن،سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن بێجگه‌له شێواوی بارودۆخی خوێندن به‌هۆی که‌م بوونی پۆله‌کان و مامۆستا چ ئاکامێکی دیکه‌ی بووه.که‌سێک له‌سه‌رۆکی زانستگا ناپرسێت که له‌نێوان ئیسلامی کردنی زانستگا و سوکایه‌تی به شعوری خوێندکار وئه‌م جۆره هه‌ڵاواردنه چ پێوه‌ندیێک هه‌یه? ئایا پشکنینی کومپیتهری شه‌خسی خوێنکاران له شوێنهخهوهکان به‌زاندنی سنوری شه‌خسی خوێندکاران نیه?ئه‌منیه‌تی کردنی زانستگا به هۆی دانانی کامێرای چاودێری،ده‌ر کردنی مامۆستایانی زانستگاکه بیریان جیاوازه وپهروهنده دروست کردن و سوکایه‌تی وبه‌ربه‌ست دروست کردن بۆ ڕاوێژی گشتی وهێرشی هێزه‌کانی پاراستن بۆ سه‌ر زانستگا وگه‌شتی حیجاب و بانگ کردنی خوێندکار وههرهشهو بێسه‌روشوێن کردن وترۆر چه پێوه‌ندیێکی له‌گه‌ڵ به ئیسلامی کردنی زانستگاوه داوه? سیاسه‌تی گشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌ندو پرسه‌کانی ئێران به‌گشتی سیاسه‌تێکی چه‌ند فاقیه و پاراۆکسی ته‌واو به‌سه‌ر ئه‌م سیستمه‌دا زاڵه.ئامانجی ڕژیم درێژه‌دان بهحاکمیهته وبه‌م مه‌به‌سته‌ش له هه‌ر کار‌و کرده‌وه‌یێکی نهخوازکهڵک وه‌رده‌گرێت.هه‌موو پایه ئه‌سڵیه‌کانی ئێرانی تێک داوه و زانستگا که مه‌کۆی ڕابوون وپه‌روه‌رده‌ی هێزی سه‌ربزێو بووه وئه‌م چینه که له‌شۆڕش وڕابوونهکاندا له پێشه‌وه بوون،ئێستا یه‌که‌م ئامانجی ڕژیمن وبه‌پێی گه‌ڵاڵه وپلانگێڕی گه‌ره‌کیه‌تی هێزی را٠بوونیان لێببڕێت وبه سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و فشار‌و ئه‌ستێره‌دار کردنیان مه‌ترسی بۆ سه‌ر خۆی نه‌هێلێت.به‌ڵام سیاسه‌تی زانستگا‌و بڕستی بیری هۆشیارانه‌ی مامۆستا‌و خوێندکار ،پاشه‌کشێی کردوه به پلانه‌کانی ڕژیم وبه‌ستێنی خه‌باتێکی به‌ته‌وژمتر له زانستگاکان‌دا خۆش بووه که خۆی له سه‌رهه‌ڵدان وخرۆشێکی دیکه‌ی خوێندکاری‌دا بینیوه‌ته‌وه.