سه‌رۆک کۆماریی رۆحانی و زیاد بوونی ئێعدامه‌کان له ئێران
فوئاد جەعفەری
فوئاد جەعفەری
ئێعدام به مانای لێ سه‌ندنه‌وه‌ی گیان له مرۆڤێک و کۆتایی هێنان به ته‌مه‌نی یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین سزاکان که سالانه له چه‌ندین ولاتی جیهان به سه‌ر ئه‌و تاوانبارانه‌دا ده‌سه‌پێت .
که گه‌وره‌ترین تاوانیان له‌و ولاته‌دا ئه‌نجام دابێت. به‌لام ئێعدام له ئێران و له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتی رژێمی ئاخوندی ماناێکیتری هه‌یه و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌رێوه ده‌چێت. له سه‌ره‌تای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی شۆرشی گه‌لانی ئێران و هاتنی رژێمی ئاخوندی بۆ سه‌ر خوانی ئاماده له ئێران، ئێعدامی وه‌ک ئامرازێک بۆ ترساندن و تۆقاندنی نه‌یارانی خۆی و ئه‌وانه‌ی که بیری جیاواز و یان بیری ئازادیخوازییان هه‌یه له ئێران که‌ڵکیان لێ وه‌رگرتووه. هه‌ر وه‌ک لای هه‌مووان روون و ئاشکرایه هه‌ر له ساڵه‌کانی ١٣٥٧ وه رژێم ده‌ستی دایه ئێعدام و سرینه‌وه‌ی نه‌یارانی خۆی که به‌رچاوترین ئه‌و ئێعدامانه له ساڵی ١٣٦٧ دا رووی داوه که زیاتر له سی هه‌زار زیندانی سیاسی ته‌نیا به تاوانی قبووڵ نه‌کردنی وه‌لایه‌تی فه‌قیه و خوازیار بوونی گۆرینی ده‌سه‌لاتی رژێمی مه‌لاکان له ماوه‌ی مانگێکدا ئێعدام کران. له ئێران نه ته‌نیا تاوانباران ئێعدام ده‌کرێن به‌ڵکوو نه‌یارانی ئه‌و ده‌سه‌لاته به تاوانی سیاسی و تاوانی ئازادیخوازی هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاتی ئه‌و رژێمه‌وه ئێعدام کراون و ده‌کرێن. ئه‌وه‌یش راستیێکه که تاکوو ئێستا به گۆرینی هیچ کام له سه‌رۆک کۆماره‌کان ئاڵوگۆرێک له یاسای ولات و سزای ئێعدام رووی نه‌داوه و بگره به هاتنی هه‌ر کام له‌و سه‌رۆک کۆمارانه وه‌ک ئه‌وه‌یکه بیانه‌وێت له‌گه‌ڵ یه‌ک کێبرکێ بکه‌ن رێژه‌ی ئێعدامه‌کان زیادی کردووه و هیچ کات دڵیان بۆ رۆڵه‌کانی خه‌ڵکی ئێران نه‌سوتاوه و کوردستانیش به هۆی ئه‌وه‌ێکه له سه‌ره‌تای ده‌سه‌لاته‌وه ده‌نگی نه‌خێری به‌و رژێمه دا و خه‌ڵکی کوردستان حازر نه‌بوون مل بۆ داخوازییه بێ بنه‌ماکانی ئه‌و رژێمه که‌ج بکه‌ن بوو به مه‌یدانی تاقیکردنه‌وه‌ی جۆره‌ها شکه‌نجه و ئێعدام له سه‌ر لاوانی خاکه‌که‌ی. ئه‌وه‌یکه باسم کرد راستیێکه که لای که‌س شاراوه نییه، به‌لام قسه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌یه که به هاتنی حسن رۆحانی بوون به دایه‌ی له دایک دڵسۆزتر و پێیان وابوو که ئیتر هیچ کێشه‌ێک له ئێران و کوردستان نامێتێت و هه‌موو خه‌ڵک به مافه‌کانی خۆیان ده‌گه‌ن و باوه‌ریان وابوو که حسن رۆحانی که‌سێکی تایبه‌ت و له ئاسمانه‌وه هاتووه‌ته خواره‌وه، به‌لام نه‌یان ئه‌زانی یان خۆیان ئه‌دا له نه‌زانی، که حسن رۆحانی گۆرگێکه له جلی مه‌ردا و ئه‌ویش که‌سێکه که له قۆتابخانه‌ی ولایه‌تی فه‌قیه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و خوێندکاری خوێندنگای ئه‌و رژێمه‌یه و له مێژووی کاری سیاسی خۆیدا ئه‌وه‌ی به کرده‌وه سه‌لماندووه که جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی رژێم و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئاخونده‌کان هیچ کارێکیتری له ده‌ست ناێت و ئاماده‌یه بۆ به دێهێنانی مه‌رامه‌کانی ئه‌و رژێمه له هه‌موو جۆره فێل و فریوێک که‌ڵک وه‌ر بگرێت وه‌ک چۆن توانی له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی که سازمانی ئینرژی ئه‌تۆمی رژێمدا کاری ده‌کرد و خۆی باسی لێوه کردووه به که‌ڵه‌ک و رییا کارێک بکات که رژێم له‌و ماوه‌دا زۆرترین کاری ناوه‌کی له ئێران به‌رێوه ببات. جا که وایه ده‌بێت بڵێین ئه‌و که‌سه‌ی که بۆ لابردنی کێشه‌کان و باشتر کردنی ژیانی خه‌ڵکی ئێران بووه به سه‌رۆک کۆمار رووی ئه‌حمه‌دی نژادی سپی کرد و به پێی ئاماره‌کانی ناوه‌نده مرۆڤدۆسته‌کان و لایه‌نگرانی مافی مرۆڤ له ئێران و جیهان رێژه‌ی ئێعدام کردن له ئێران له ماوه‌ی ساڵی ٢٠ ١٢ زۆرترین رێژه‌ی به خۆیه‌وه دیوه و له ماوه‌ی ١٥ ساڵی رابردوودا بێ وێنه‌یه. ئه‌وه‌یش له حاڵێکدایه که هیچ کات له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا ئامارێکی راست و درووست له رێژه‌ی ئێعدامکراوان له ئێران به هۆی بوونی که‌ش و هه‌واێکی خه‌فه‌قان و نه‌بوونی ئازادی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندن و نه‌بوونی روراستی له ناو‌و راگه‌یاندنه‌کانی ده‌زگای قه‌زایی رژێم بلاو نه‌کراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یشی که زانراوه له رێگه‌ی ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤ و رێژه‌ێکی که‌م له راگه‌یاندنه‌کانی رژێمه‌وه زانراوه و ئه‌وه هیچ کات ئاماری راستی ئێعدام کراوان له ئێران نه‌بووه به‌لام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش رژێمی ئێران دوای ولاتی چین زۆرترین ئاماری ئێعدام‌کردنی له جیهان بۆ خۆی ته‌رخان کردووه و به‌م پێیه‌یش مانای ده‌وڵتی رفۆرمخوازمان زانی و دیتمان به چ شێوه‌ێک ئه‌یه‌وێت له ئێران گۆرانکاری بکات. هه‌ر به پێی ئه‌م ئامارانه له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری حسن رۆحانی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری نوێی ئێرانه‌وه تا ئێستا هه‌ر کاتژمێرێک که‌سێک له سێداره ده‌درێت و له‌سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠ ١٢ وه تا ئێستا لانیکه‌م ٥٨٠ که‌س له ئێران ئێعدام کراون. له‌م رێژه‌یه ته‌نیا ٢٩٤ که‌سیان له لایه‌ن رژێمه‌وه به فه‌رمی راگه‌ێندراوه و ئه‌وانیتر یان له رێگه‌ی بنه‌ماڵه‌کانیانه‌وه یان ناوه‌نده‌کانی مافی مرۆڤه‌وه بلاو کراوه‌ته‌وه، ٢٨ که‌سی ده‌ره‌کیش له‌م ماوه‌یه‌دا له ئێران ئێعدام کراون و لانیکه‌م ٩ ژن له سێداره دراون. جێگه‌ی باسه که به پێی ئه‌م ئامارانه ٦٠ له سه‌د ئێعدامه‌کان له‌به‌ر چاوی گشتییه‌وه به‌رێوه چووه که به‌رێوه‌بردنی وه‌ها ئێعدامێک له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه خۆی گه‌وره‌ترین تاوانه که کاربه ده‌ستانی رژیم به‌رێوه‌ی ده‌به‌ن. ئێعدام له شوێنی گشتی و له‌به‌ر چاوی خه‌ڵکه‌وه به پێی لێکۆلینه‌وه‌ی کارناسانی کۆمه‌لایه‌تی زۆرترین زیان به کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ێنێت و ده‌بێته هۆی نه‌وعێک له سه‌ر هه‌ڵدانی توندوتێژی له ناو کۆمه‌ڵگادا، ئێعدام کردن له شوێنه گشتییه‌کان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ێکه ده‌بێته هۆی رق و تۆره‌یی بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامکراوه‌که به شێوه‌ێک له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و ئێعدامه ده‌بینن کاریگه‌ری ده‌مێنێته‌وه. ئه‌ویش که جێگای ورد بوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که له ئێران زۆربه‌ی ئێعدامه‌کان به تاوانی سیاسی و دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ رژێمدا به‌سه‌ر زیندانیاندا ده‌سه‌پێت سزاێکه له ئێستادا له ولاتانی پێشکه‌وتوو و ئه‌و ولاتانه‌ی که ده‌م له مافی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراسی ده‌ده‌ن باوی نه‌ماوه نابێت ولاتێک باس له دیموکراسی و ئازادی را ده‌ربرین بکات و رۆژانه چه‌ندین که‌س به تاوانی بیروڕای جیاواز ئێعدام بکات. کاری سیاسی و ئازادی راده‌ربرین پێناسه‌ی سه‌ره‌کی هه‌ر ولاتێکن بۆ ناساندنی خۆی وه‌ک ولاتێکی ئازاد و دیموکرات، به‌لام به داخه‌وه له ئێران رۆژانه چه‌ندین که‌س ئێعدام ده‌کرێن به تاوانی هه‌ڵبرینی ده‌نگی نارازی و تا ئێستاش کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوه‌ندی بریار ده‌ره‌کانی مافی مرۆڤ له جیهان له ئاست ئه‌و جینایه‌ته‌ی رژێم بێده‌نگن، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت که جاروبار به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ێک یان راگه‌یاندنێک ئه‌و کاره‌ی رژێم مه‌حکوم ده‌که‌ن هیچیتریان نه‌کردووه. ده‌بێت ئه‌وه تا ئێستا بۆ خه‌ڵکی ئێران و هه‌موو جیهان روون بوبێته‌وه که رژێمی ئاخوندی، رژێمێک نییه که گۆێ به ئاوه‌ها به‌یاننامه‌هاێک بدات و بییه‌وێت ئالوگۆر له خۆیدا بکات. ره‌نگی زیادمان نه‌وتبێت که ئه‌و رژێمی ئێعدامکردن به سه‌رکه‌وتن بۆ خۆی ده‌زانێت و ئه‌یه‌وێت له‌و رێگایه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوکێ بخاته ناو‌و خه‌ڵکی ئێران و ده‌نگه نارازییه‌کانی پێ کپ بکات، ئه‌و رژێمه مه‌به‌ستی له ئێعدام کردن ئه‌وه‌یه که که‌س نه‌توانێت به‌ر هه‌لستی خواسته‌کانی بکات و به هه‌ر جۆرێک که بییه‌وێت و له هه‌ر رێگاێکه‌وه که پێی خۆش بێت ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاته دواکه‌وتووه‌که‌ی درێژ بکاته‌وه. به‌لام به خۆشییه‌وه ئێستا ئیتر خه‌ڵکی ئێران به ئاگاه هاتوون و ناوه‌رۆکی ئه‌و رژێمه‌یان به باشی ناسیوه و تا ئێستاش بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌لاته خوێنیان داوه و چیتر رژێم ناتوانێت له رێگای ئێعدام و ترساندنی خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی نارازییانی خۆی کپ بکات. ده‌بێت بڵێین رژێم ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ر که‌وتووه که ته‌مه‌نی خۆی و ده‌سه‌لاته‌که‌ی به کۆتایی که‌یشتووه و رق و توره‌یی خه‌ڵکی ئێران گه‌یشتووه‌ته خاڵی ته‌قینه‌وه و پایه‌کانی ئه‌و رژێمه له له‌رزیندایه.
