lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

کرێکارێکی کورد بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا

کرێکارێکی کورد بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی ناوچەی پاوە کە لەشاری تاران سەرقاڵی کار کردن بوو، بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەر هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "قوباد غەفووری" خەڵکی گوندی "نسمە"ی سەربە شاری پاوە کە لەشاری تاران سەرقاڵی کرێکاری بوو، لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوە و بە زەبری چەقۆ کوژرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، قوباد غەفووری پاش ئەوەی پارەی کار کردنەوەکەی لە بانک دەرهێناوەتەوەو ویستوویەتی بەرەو شاری پاوە بگەڕێتەوە، لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندراوەو دواتر لە دەرەوەی شاری تاران تەرمەکەی دۆزراوەتەوە کە شوێنی چەقۆی بە جەستەیەوە دیار بووە.

بەهۆی هەڵاوسانی ئابووری، داخرانی کارخانە و کارگەکان، نەبوونی دەرفەتی کار و دابەزینی هێڵی هەژاری، رێژەی خۆکوژی، تاوان و تاوانکاری لە وڵاتی ئێراندا رووی لە زیاد بوون کردووە و بە بڕوای زۆرێک لە کارناسان لەئەگەری بەردەوامبوونی رەوتی گەمارۆکان، سەرجەم دیاردە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو زیادبوون دەچن. 

چەند رۆژ پێش ئێستاش لاوێکی دیکەی خەڵکی شاری پاوە بەناوی فازڵ فەتاحی لە شاری تاران لەلایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە زەبری باتۆم کوژرا.15636



10 ساڵ و 9 مانگ و 29 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کرێکارێکی کورد بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا

کرێکارێکی کورد بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر