بەداخەوە رۆژی 7ی رەزبەری 1392 لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە نزیک ئاسایشی گشتی هەولێر 5 تەقینەوەی لەلایەن چەند تیرۆریستێکی خۆکوژ روویدا و لە ئەنجامدا 6 کەس شەهید بوون زیاتر لە 62 کەسی دیکەش برینداربوون . ئەم کردەوە تیرۆریستیە لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لە حالی پێشکەوتن و گەشەسەندن دایە لە سەرجەم بوارەکاندا و دوژمن و ناحەزانی کورد چاویان بەم ئازادی و پێشکەوتنەی کە لە کوردستانداهەیە هەڵنایەت و بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدەن کە سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێکبدەن و ترس وتۆقان لە ناوخەڵکییدا بڵاو بکەنەوە . ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران پەلامارە تیرۆریستییەکەی شاری هەولیر بە توندی ئیدانە دەکەین و هیوای باش بوونەوە بۆ بریندارەکانی ئەو کارە قیزەونە دەخوازین و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان لە هەموو خەڵکی کوردستان و بە تایبەت کەس و کاری ئەو شەهیدە سەربەرزانەی رێگای ئاشتی و ئارامی دەکەین و هیوادارینکە هیچ روداوێکەی لەم چەشنە دووبارەنەبێتەوە . ناوەندی لاوانی خەباتی کوردستانی ئێران دەستەیی بەرێوەبەری 8ی رەزبەری 1392