روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لەسەرەتای شۆڕشی سوریاوە تائێستا زیاتر لە (115) هەزار کەس کوژراون. لە بەیاننامەیەکدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکردوە، لە (18)ی مانگی ئاداری ساڵی (2011)ەوە تاوەکو (30) مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، (115206) کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسی دیکەش بریندار و بێسەر و شوێن بون. بەپێ بەیاننامەکە ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکان (58604)کەس و لە نێویاندا (6087) منداڵ و (4079) ژن هەیە کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوەیە. ئەمە وێڕای ئەوەی (17071) کەسی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون. هاوکات (2176) سەربازی جیابوە لە سوپای سوریا کوژراون و زیانە گیانییەکانی هێزەکانی رژێمیش (28804) کەسە. هەروەها (2760) کەسی دیکە کوژراون کە هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبوە و بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراون. جگەلەوەش (4460) چەکدار کوژراون، کە هاوڵاتی سوری نەبون و رەگەزنامەی دیکەیان هەبوە لهگهڵ کوژرانی (18228) کهس له کارمەندانی بەرگری نیشتیمانی و شەبیحە و هەواڵگرییەکان و کوژرانی (174) چهکداری حیزبوڵای لوبنانی.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لەسەرەتای شۆڕشی سوریاوە تائێستا زیاتر لە (115) هەزار کەس کوژراون.
لە بەیاننامەیەکدا روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکردوە، لە (18)ی مانگی ئاداری ساڵی (2011)ەوە تاوەکو (30) مانگی ئەیلولی ئەمساڵ، (115206) کەس کوژراون و سەدان هەزار کەسی دیکەش بریندار و بێسەر و شوێن بون.
بەپێ بەیاننامەکە ژمارەی کوژراوە مەدەنییەکان (58604)کەس و لە نێویاندا (6087) منداڵ و (4079) ژن هەیە کە تەمەنیان لە سەرو (18) ساڵەوەیە. ئەمە وێڕای ئەوەی (17071) کەسی سەر بە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون.
هاوکات (2176) سەربازی جیابوە لە سوپای سوریا کوژراون و زیانە گیانییەکانی هێزەکانی رژێمیش (28804) کەسە.
هەروەها (2760) کەسی دیکە کوژراون کە هیچ ناسنامەیەکیان پێ نەبوە و بە وێنە و ڤیدیۆ تۆمارکراون.
جگەلەوەش (4460) چەکدار کوژراون، کە هاوڵاتی سوری نەبون و رەگەزنامەی دیکەیان هەبوە لهگهڵ کوژرانی (18228) کهس له کارمەندانی بەرگری نیشتیمانی و شەبیحە و هەواڵگرییەکان و کوژرانی (174) چهکداری حیزبوڵای لوبنانی.