پچڕان و دابەزینی خێرایی ئینتێرنێت لە شارەکانی شنۆ و کامیاران ئیداراەی دەوڵەتییەکان و هاووڵاتییانی لەگەڵ کێشە و گرفت بەرەڕوو کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەدوو رۆژی رابردوودا پچڕانی هێڵی ئینتێرنێت لەشاری شنۆ بەرۆکی هاووڵاتییانی ئەو شارە و ئیدارە حکوومییەکانی گرتۆتەوە و سەرەڕای بەدواداچوونی هاووڵاتییان، هەتا ئێستا ئەو کێشەیە بەچارەسەر نەکراوی ماوەتەوە.
کێشەی ئینتێرنێت لە پارێزگاکانی رۆژئاوای ئێران کاری کردۆتە سەر سیستمی بانکی و ئەو کێشەیەش بەرۆکی هاووڵاتییانیشی گرتۆتەوە و تەنانەت بەکارهێنەرانی ئینتێرنێت بە ئەستەم توانیویانە سەردانی ماڵپەر و تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بکەن.
هەروەها لەشاری کامیاران خێرایی ئینتێرنێت بەشێوەیەکی جیدیی دابەزیوە و هەتا ئێستا ناوەندە پێوەندیدارەکان هیچ هەوڵێکیان لەو پێوەندییەدا نەداوە.
بەپێی دوایین خشتەیەک کە لەلایەن ماڵپەڕی "نێت ئیندێکس"ەوە بڵاو کراوەتەوە، پێگەی ئێران لە بواری نێونجی خێرایی دانلودی ئینتێرنێتی ماڵاندا لەنێو ١٦٨ وڵاتی جیهاندا پلەی ١٦٧ی هەیە.