خۆسووتاندن گیانی ژنێکی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی شنۆیی ستاند
ژنێکی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵه‌ی کوردی خه‌ڵکی ناوچه‌ی شنۆ به‌هۆی کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپا، شه‌وی دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٥ی ره‌زبه‌ر ژنێک به‌ناوی "که‌وسه‌ر جۆزان" کچی مه‌ناف و خه‌ڵکی گوندی "ئاڵیان"ی ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شنۆ، به‌هۆی کێشه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو و به‌هۆی قوڵیی برینه‌کانییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری ورمێ گیانی دا. به‌وته‌ی که‌سانی نزیک له‌و بنه‌ماڵه‌یه، که‌وسه‌ر جوزانی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه رێکه‌وتی١٠ ی ره‌زبه‌ر ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردابوو و پاش پێنج رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه، شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو گیانی دا.