هه‌ڵبه‌ستوانی "شاره‌که‌م سنه" ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا
مامۆستا مه‌حیه‌دین حه‌قشناس شاعیر و هه‌ڵبه‌ستوانی کورد و ئه‌ستێره‌ی ئاسمانی ئه‌ده‌ب و فۆلکلۆری کوردی له شاری سنه له ته‌مه‌نی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپاØ› مامۆستا حه‌قشناس ئافڕێنه‌ری به‌رهه‌می "شاره‌که‌م سنه" که توانی چاند و که‌له‌پووری کورده‌واری به تایبه‌ت شاری سنه به شێوه‌ی هه‌ڵبه‌ست بئافڕێنێ، له شاری سنه ماڵئاوایی له ژیان کرد و ته‌رمی ناوبراو له گۆڕستانی "به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی" ئه‌سپه‌رده‌ی خاک کرا. له لایێکی دیکه‌وه له رۆژانی رابردوو به‌هۆی سه‌کته‌ی مێشکه‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، شاعیر و وه‌رگێڕی شاری مه‌ریوان (فه‌رهاد هۆژه‌بری) له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری تاران، کۆچی دواییکرد. هوژه‌بری زۆر کاری نووسیوه‌و کاری وه‌رگێڕانی بۆ زمانی کوردی کردووه، زۆرێک له بابه‌ته‌کانی له گۆڤاره کوردییه‌کاندا بڵاوکراوه‌ته‌وه
![500x325x16067.jpg.pagespeed.ic.-2LfzOXbTJ](https://1-ps.googleusercontent.com/h/www.kurdpa.net/weney-babet/500x325x16067.jpg.pagespeed.ic.-2LfzOXbTJ.webp)