lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

به‌ره‌وسه‌ر چوونى ئیدز له‌ رێگاى پیوه‌ندى جنسى

به‌ره‌وسه‌ر چوونى ئیدز له‌ رێگاى پیوه‌ندى جنسى
خةبات م٠Šد٠Šا

یه‌کێک له‌و وریاییانه‌ى له‌م چه‌ند ساله‌ى دوایى دا دراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئاگادارى له‌مه‌ر٠ رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ئه‌م وایرۆسه‌ به‌س نییه‌، به‌تایبه‌ت که‌ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى له‌ رێگاى پێوه‌ندى جنسیه‌وه‌ قایمکارى ناکرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ هۆى جۆراوجۆر پشت گۆى ده‌خرێت. کارناسان له‌ هاتنى شه‌پۆلى سیهه‌مى تۆشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ رێگاى جنسیه‌وه‌ نیگه‌رانن. له‌ نوێترین ئامارێکه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ى کۆنترۆلى ئیدزى وه‌زاره‌تى بیهداشت بلاو بوه‌ته‌وه‌

توشبووان به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌م ریگه‌وه‌ زۆرتر بوون. ئیداره‌ى کۆنترۆلى ئیدز که‌ هه‌ر سێ مانگ جارێک ئامارى خۆى بلاو ده‌کاته‌وه‌، له‌ تازه‌ترین ئامارى سێ مانگى پاییزى سالى ٩٠  ، تا رێکه‌وتى ١ ١٠ ١٣٩٠  ، ٢٣٩٠ ٢ که‌س تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ئێراندا شناسایى کراون که‌ ٩١ له‌سه‌دیان پیاوان و ٩ له‌سه‌دیان ژنن. به‌ پێى ئه‌م راپۆرته‌، هۆى تووشبوون به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ساڵى ١٣٦٥ که‌ تۆمار کراوه‌، ته‌زریق به‌ شێوه‌ى هاوبه‌ش له‌مۆعتادان به‌ مه‌واد(٧٦٩ له‌سه‌د) پێوه‌ندى جینسى( ٣١٠  له‌سه‌د) وه‌رگرتنى خوێن (١ له‌سه‌د) و گواستنه‌وه‌ له‌ دایکه‌وه‌ بۆ منداڵ( ٩٠  له‌سه‌د) بووه‌ و رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى ١١٨ له‌سه‌دى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ ناروونه‌. ئامارى وه‌زاره‌تى بێهداشت ته‌نیا که‌سانێک ده‌گرێته‌وه‌ که‌ وایرۆسى HIV له‌ له‌شیاندا شناسایى کراوه‌، به‌ هۆى زانیارى که‌مى خه‌ڵک له‌مه‌ر٠ ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و رێگه‌ى پێشگرتن و ده‌رمانى ئه‌م وایرۆسه‌ و به‌ تایبه‌ت که‌ سیسته‌مێکى چالاک بۆ ناسینى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ناو که‌سانى روسپیدا نیه‌، ئه‌م ئاماره‌ بارودۆخى راستى کۆمه‌ڵگا نییه‌.

ئه‌م ئاماره‌ ته‌واو نیه‌

سه‌رۆکى ناوه‌ندى لێکۆلینه‌وه‌ى ئیدز به‌ وتنى ئه‌وه‌یکه‌ ئه‌م ئاماره‌ راست نیه‌ ده‌لێت، وه‌زاره‌تى بێهداشت ئه‌بوایه‌ ئامارى کۆتایى زستانى بلاو کرداێته‌وه‌ و ئیستایش ئامارى کۆتایى سێ مانگى ئه‌وه‌لى ئه‌مساڵى رابگه‌یاندایت به‌لام ئه‌م ئاماره‌ دره‌نگ بلاو بۆوه‌ته‌وه‌. گرنگترین بابه‌تێکه‌ له‌م ئاماره‌دا هه‌یه‌ زۆر بوونى تۆشبوان له‌ رێگاى جنسییه‌وه‌یه‌ که‌ ١٠ .٣ له‌سه‌دى سه‌رژمێرییه‌کانى ته‌رخان کردووه‌ بۆ خۆى  به‌لام راستیه‌کان له‌ شوێنه‌ ده‌رمانیه‌کان زۆرتر له‌وه‌یه‌. ئه‌ندامى کۆمیته‌ى گشتى کۆنترۆلى ئیدز وتى که‌ به‌ پێى فرمۆڵى سازمانى بێداشتى جیهانى و به‌ له‌به‌ر چاو گرتنى که‌سانى ناسیندراو ئه‌توانین بلین ١٠ ٠  بۆ ١٢٠  هه‌زار حاڵه‌تى تووشبوو به‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ئێران رووى داوه‌ یانى ئیستا ٨٠  بۆ ١٠ ٠  هه‌زار که‌سى تووشبو به‌م وایرۆسه‌ هه‌یه‌ که‌ خۆیشى نازانێت به‌م وایرۆسه‌ گیرۆده‌یه‌ و ئه‌توانێت هۆى گواستنه‌وه‌ بێ بۆ که‌سانیتر بێت. به‌ پێى ئه‌م ئامارانه‌ ئه‌بیت له‌ رابردوو زیاتر هه‌وڵ بدرێت بۆ ئاگا کردنه‌وه‌ى خه‌ڵک، جگه‌ له‌مه‌ هه‌روه‌ها که‌ مه‌رزیه‌ وه‌حیدى دستجردى وه‌زیرى بێهداشت وریایى دابوو ئه‌بێت چاوه‌روانى بلاو بوونه‌وه‌ى گرکانى ئیدز له‌ ئێران بین.

له‌ حالێکدا کارناسان باوه‌ریان وایه‌ که‌ دارشتنى رێکارى وه‌ستانى کرده‌وه‌ى مه‌ترسیدارى جینسى له‌ کۆمه‌ڵگا کریارى نییه‌، هێندێکیش باوه‌ریان وایه‌ که‌ کێشه‌ى زۆر بوونى ئیدز له‌ ئێران ده‌گرێته‌وه‌ بۆ بیر چوونه‌وه‌ى بنه‌ما ئه‌خلاقیه‌کان. 

232321



12 ساڵ و 2 مانگ و 24 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌ره‌وسه‌ر چوونى ئیدز له‌ رێگاى پیوه‌ندى جنسى

به‌ره‌وسه‌ر چوونى ئیدز له‌ رێگاى پیوه‌ندى جنسى


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر