کچێکی تەمەن ١٥ ساڵەی خەڵکی شاری سنە بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتییەوە هەوڵی خۆ کوژی داو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.
بەپێی راپۆرتی ئاژانی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٣٠ ی رەزبەر کچە قوتابییەکی تەمەن ١٥ ساڵ بەناوی "شەقایق محەممەدی" و کچی عەتا، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شەقایق محەممەدی کە قوتابیی پۆلی ١ی دواناوەندی بووە، ماوەی چەند ساڵێکە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە گوندی "نەوەڕە"ی شاری سنەوە چوونەتە شاری سنە و لەوێ نیشتەجێ بوونە
لەماوەی یەکساڵی رابردوودا رێژەی خۆکوشتنی هاووڵاتییانی کورد بەتایبەت لەنێو ژناندا بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە زیاد بوون کردووە و ئەمەش نیگەرانیی چالاکانی ژنی لێکەوتووەتەوە و بە زەنگێکی مەترسیی بۆ کۆمەڵگەی کوردی لە قەڵەم ئەدەن.