lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

سه‌حه‌ر ئه‌و کچه‌ کورده‌ی کوژرا و هه‌وڵی رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌

سه‌حه‌ر ئه‌و کچه‌ کورده‌ی کوژرا و هه‌وڵی رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌
ش. م

رۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی ره‌زبه‌ری ١٣٩٢ له‌ یه‌کێک له‌شوێنه‌خه‌وه‌کانی خوێندکارانی شاری هه‌مه‌دان کچه‌ کوردێک به‌ ناوی سه‌حه‌ر چووینی به‌ شێوه‌یێکی گوماناویی له‌سێداره‌ درابوو. سه‌حه‌ر خه‌ڵکی شاری مه‌ریوان بوو و بۆ درێژه‌دان به‌ خوێندن له‌ زانستگای زانسته‌ پزیشکیه‌کانی بوعه‌لی شاری هه‌مه‌دان له‌ رشته‌ی په‌رستاریی په‌یمانگه‌ی ددانپزیشکیی سه‌رقاڵی خوێندن بوو.
سه‌حه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی ده‌کوژرێ به‌ هۆی پشووی رۆژی هه‌ینی به‌ته‌نیا بووه‌ و رۆژی دواتر که‌ هاورێکانی دێنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌رمی هه‌ڵواسراوی سه‌حه‌ر به‌ ته‌خته‌ خه‌وه‌که‌ی به‌ره‌و روو ده‌بن. له‌دوای ئاگادارکردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌ پێوه‌ندییه‌داره‌کان و له‌وان پزیشکی قانونی و ده‌سپێکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌رده‌که‌وێ که‌ سه‌حه‌ر سه‌عات پێنجی به‌یانی گیانی داوه‌ و به‌ پێی لێدوانی به‌رپرسی پزیشکی دادوه‌ریی هه‌مه‌دان مردنی سه‌حه‌ر به‌ هۆی خه‌فه‌ بوون نه‌بووه‌ به‌ڵکو پێشتر به‌ هۆی زه‌ربه‌ی مه‌غزیی که‌ له‌ئه‌نجای به‌رکه‌وتنی که‌ره‌سته‌یێکی قورس تووشی بووه‌، گیانی داوه‌. له‌دوای بلاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ زنجیره‌ خۆپیشاندانێک له‌ لایه‌ن خوێندکارانی زانستگای زانسته‌ پزیشکیه‌کانی شاری هه‌مه‌دان سه‌رهه‌ڵده‌دا و به‌ هاتنی حه‌بیبوڵلا موسه‌وی به‌هار سه‌رۆکی زانستگا و وتنی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌حه‌ر خۆی کوشتووه‌ و هه‌وه‌رها بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌حه‌ر به‌ هۆی کێشه‌ی ده‌روونیه‌وه‌ خۆی کووشتووه‌ گومانه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی تر قووڵ ده‌بنه‌وه‌ و خوێندکارانی نارازیی داوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌رۆکی زانستگا ده‌که‌ن و هه‌روه‌ها داواکاری پێوشوێن گرتنی چۆنیه‌تی روودانی ئه‌و رووداوه‌ن.
دوابه‌دوای ئه‌و درۆ و فریوکارییانه‌ به‌ سه‌دان که‌س له‌ خه‌ڵکی شاری مه‌ریوانیش له‌ رێپێوانێکدا به‌ره‌و گۆرستانی شاری دارسێیرانی مه‌ریوان سه‌ره‌رای فشاری هێزه‌ ئیتلاعاتیه‌کان ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌و رووداوه‌ نیشان ده‌ده‌ن و داوای روونکردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌کانی ئه‌و رووداوه‌ ده‌که‌ن.

سه‌ره‌‌ڕای ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ به‌رپرسانی رژیم له‌سه‌ر ئیدعاکانی پێشوویان له‌ پێوه‌ندی به‌ خۆکوشتنی سه‌حه‌ر سوورن و وه‌ک به‌ڵگه‌کان ده‌ریده‌خه‌ن نیازیان نییه‌ راستیه‌کان ئاشکرا بکه‌ن و له‌هه‌وڵی دێزه‌ به‌ده‌رخۆنه‌ کردنی رووداوه‌که‌ن.

بۆ زانینی راستی ئه‌و رووداوه‌ پێویسته‌ هه‌موو سناریۆکان خوێ،دنه‌وه‌ی بۆ بکرێ و به‌ پێی به‌ڵگه‌ و دێکۆمێنته‌کان راستیه‌کان له‌هه‌ناوی بابه‌ته‌که‌ هه‌ڵینجرێ. ئه‌و سناریۆانه‌ بریتین له‌ کوشتنی سه‌حه‌ر له‌  لایه‌ن که‌سێک یان که‌سانێکی نه‌ناسراو به‌ هه‌ر هۆکارێک بێ، دووهه‌م سناریۆ خۆکوشتنی سه‌حه‌ره‌ به‌ هۆی کێشه‌ی کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌، سێهه‌م سیناریۆش کوشتنی سه‌حه‌ر له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زانستگا و که‌سانی ده‌ست رۆیشتوویه‌. 

سه‌حه‌ر به‌ پێی ووته‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ نزیکه‌وه‌ ده‌یانسی که‌سێکی زۆر میهره‌بان و پر له‌ هیوا و ئاوات بووه‌ و و به‌ده‌یان جار هیوا و خولیاکانی بۆ داهاتوو له‌ لایه‌ن که‌سانی نزیکیه‌وه‌ ئاشکرا کردووه‌ وه‌ک یارمه‌تی دانی خێزانه‌که‌ی و پێراگه‌یشتن به‌ دایکی. له‌ هه‌مان کاتیش دا سه‌حه‌ر که‌سێکی موته‌دین و باوه‌ره‌ند بووه‌ و هه‌ر بۆیه‌شه‌ خۆکوژی بۆ ئه‌و هێڵی سوور ده‌هاته‌ ئه‌ژمار. هه‌روه‌ها سه‌حه‌ر که‌سێک بووه‌ له‌ناو  هاورێکانی به‌ که‌سێکی دڵخۆش وپڕ وزه‌ و تین ناسرابوو و ته‌نانه‌ت بۆ زۆرێک له‌ که‌سانی نیزیکی نوێنگه‌ی وزه‌به‌خشین و باسکردن له‌ کێشه‌ گرفته‌کان و هیوا به‌خشین بووه‌. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیه‌شه‌وه‌ بووه‌ که‌ سناریۆی خۆکوژی سه‌حه‌ر هه‌رگیز جێگه‌ی باوه‌ر نه‌بووه‌ و باوه‌ر کردن به‌وه‌ی که‌ له‌ماوه‌ێکی کورتدا سه‌حه‌ر گه‌یشتبێته‌ ئه‌و ئاسته‌ له‌ نه‌خۆشی ده‌روونی که‌ ده‌ست بباته‌ به‌ر خۆکۆشتنی خۆی زۆر ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه‌. 

ئه‌گه‌رێکی تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌حه‌ر له‌لایه‌ن که‌س یان که‌سانێکه‌وه‌ له‌و شه‌وه‌دا هێرشی کرابێته‌ سه‌ر و له‌ئه‌نجامدا کوژرابێ. ئه‌گه‌ر وای دابنێین که‌ سناریۆی کوشتنی سه‌حه‌ر به‌م جۆره‌ بووه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی پرسیاره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌بێ هۆکاری چی بێ به‌رپرسانی زانستگا پێداگری له‌سه‌ر خوکوشتنی سه‌حه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌ و هیچ هه‌ولێک بۆ روونکردنه‌وه‌ و به‌دواداچوونی زیاتر ناده‌ن له‌کاتێکدا که‌ پێشتر به‌رپرسی پزیشکی قانوونی ووتبووی مردنی سه‌حه‌ر به‌ هۆی خه‌فه‌بوونه‌وه‌ نه‌بووه‌ به‌ڵکو پێشتر به‌هۆی زه‌ربه‌ی مه‌غزییه‌وه‌ گیانی داوه‌. له‌لایێکی تره‌وه‌ به‌ گه‌‌ڕانه‌وه‌ بۆ مێژووی ده‌سه‌لاتداری رژیمی ئاخوندی ده‌یان سناریۆی هاوچه‌شنی رووداوی مردنی سه‌حه‌رمان دێته‌ به‌رچاو که‌ که‌سه‌کان له‌ لایه‌ن خودی ده‌سه‌لاته‌وه‌ کوژراون و له‌پاشاندا زۆر بێشه‌رمانه‌ ووتویانه‌ ئه‌و که‌سه‌ بۆ خۆی کۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ شتێکی نوێ نییه‌ له‌ناو ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ دیکتاتۆر و ملهوره‌دا و نمونه‌ی زارا کازمی و زارا به‌نی یه‌عقوب و ئیبراهیم لوتفوڵلاهی و ده‌یان نمونه‌ی تر باشترین به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و راستیه‌ . به‌ پێی هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ سناریۆی سێهه‌م واته‌ ده‌ست تێدابوونی که‌سانی ده‌ست رۆیشتوو و به‌رپرسانی زانستگا له‌ مردنی سه‌حه‌ر به‌ هێزترین سناریۆیه‌ که‌ ده‌تواندرێ بیری لێ بکرێته‌وه‌.

مه‌رگی سه‌حه‌ر دڵته‌زین بوو به‌لام ئه‌وه‌ی دڵته‌زینتره‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته‌یه‌ له‌ داهاتوو، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ بێده‌نگ نه‌بوون له‌ راست ئه‌وجینایه‌تانه‌ رێگه‌ی دووباره‌ بوونه‌وه‌ی روداوی له‌مجۆره‌ بگیردرێ و بێده‌نگی بشکێندرێ. 

هه‌ر چه‌ند سه‌حه‌ر به‌ کۆچی دواییه‌که‌ی ئازار و خه‌مێکی زۆری بۆ که‌س و کاری و هاورێیانی به‌ جێ هێشت ، به‌لام بوو به‌ به‌ڵگه‌یێکی تر بۆ ره‌وایی خه‌باتی گه‌لی کورد و نمونه‌یێکی تر له‌ مه‌زلومیه‌ت و ماف پێشێلکراوی گه‌لی کورد له‌ لایه‌ن ئاخوندانی جینایه‌تکاری ئێرانه‌. به‌ درێژه‌دان به‌ خه‌بات دژی بێ مافی و هاتنه‌ به‌رهه‌می داری ئازادی بێگومان دواجار روحی سه‌حه‌ر و ده‌یان نمونه‌ی تری له‌چه‌شنی به‌سه‌رهاتی سه‌حه‌ر شاد ده‌بێ و حه‌قیان له‌ سته‌مکاری بێ ویژدان ده‌سه‌ندرێته‌وه‌. 
kuzhrani_sahar_mariwan


11 ساڵ و 1 مانگ و 18 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سه‌حه‌ر ئه‌و کچه‌ کورده‌ی کوژرا و هه‌وڵی رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌

سه‌حه‌ر ئه‌و کچه‌ کورده‌ی کوژرا و هه‌وڵی رژیم بۆ شاردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر