ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى لانیکه‌م ١٥ خویندکار و چالاکى سیاسى له مه‌هاباد
khabat
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵنێرانى هێرانا،له رۆژانى رابردوو لانیکه‌م ١٥ خویندکار و چالاکى سیاسى و مه‌ده‌نى کورد، له شارى مه‌هاباد ده‌ستبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ى ئیداره‌ى ئیتلاعات کراون. شاهۆ حسینى، دیاکۆ خه‌یات، یه‌عقوب خزرى، جه‌ماڵ قادرنژاد و ئاکۆ سه‌لیمى پێنج که‌س له‌م گیراوانه‌ن،
دو که‌سیتریش له‌م گیراوانه خه‌ڵکى ئاوایى( خاتون باغ) سه‌ربه شارى مه‌هابادن. هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ئه‌م چالاکانه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان ماڵى چه‌ند که‌سیان پشکنیوه و هێندێک که‌ڵوپه‌لیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه. به تێپه‌ر بوونى ١٠ رۆژ له ده‌ستبه‌سه‌ر کردنى ئه‌م گیراوانه تا ئیستا هیچ زانیاریێک له بارودۆخیان بلاو نه‌بوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها ئیداره‌ى ئیتلاعات فشارى خستووه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌کانیان که له‌م چوارچێوه‌یه هیچ نه‌لێن. ١٠ حه‌وتوو پێش ٤ که‌سیتر له پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر کران که به هۆى هه‌ره‌شه‌ى هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان له بنه‌ماڵکانیان هیچ هه‌واڵێک له گرتنى ئه‌م که‌سانه له هه‌واڵده‌رییه‌کان بلاو نه‌کرایه‌وه.