لاوێکی تری کورد به تاوانی سیاسی له‌سێداره درا
له درێژه‌ی ره‌وتی له سیداره دانی زیندانیانی سیاسیی کوردی مه‌حکووم به سێداره، شێرکۆ مه‌عارفی له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قز له سێداره درا. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رێکه‌وتی ١٣ی خه‌زه‌ڵوه حوکمی له‌سێداره دانی شێرکۆ مه‌عارفی زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی شاری بانه، له سالۆنی ملاقاتی نێو زیندانی شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌چوو. شێرکۆ مه‌عارفی زیندانیی سیاسیی کورد رێکه‌وتی ٩ی گه‌ڵاوێژی ساڵی ١٣٨٧ی هه‌تاوی گوندی گه‌وره قه‌ڵای شاری سه‌قز ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شاری سه‌قزه‌وه به سه‌رۆکایه‌تیی "شایه‌ق" به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له حیزبێکی ئۆپۆزسیۆنی رژیمی ئێران حوکمی سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه. دوایین هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که ته‌رمی ناوبراو له رێگه‌ی مه‌ئمورانی ئیداره‌ی ئاگرکوژێنه‌وه‌ی شاری بانه گه‌رێندراوه‌ته‌وه شوێنی له‌دایک بوونی.