lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نامه‌ی‌ شێرکۆ مه‌عاریفی‌ که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان له‌ سێداره‌ درا

نامه‌ی‌ شێرکۆ مه‌عاریفی‌ که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان له‌ سێداره‌ درا

ده‌قی‌ نامه‌که‌ی‌ شێرکۆ: له‌ زرینگانه‌وه‌ی هه‌ڵاتنی خۆر و له‌ ناڵه‌ی دایک، سروودی ئازادی ده‌ڵێمه‌وه‌ زۆرله‌ مێژه‌ که‌ شه‌و بووه‌ته‌ مۆڵگه‌ی نێچیرڤانه‌ چاوبرسییه‌کان و زرینگانه‌وه‌ی شه‌‌و بانگه‌وازییه‌ بۆ نێچیری گرانبه‌ها و دووره‌ ده‌ست. ئه‌رێ ڕاو و نێچیر له‌م وڵاته‌ بۆ که‌یف و خۆشی نییه‌ ، به‌ڵکوو ته‌نیا بۆ زیاده‌‌ڕۆیی و تێنه‌گه‌یشتن و مه‌یله‌ نابه‌جێکانه. بۆ نێچیرڤانێکی بێ هه‌ست و بێ ئینساف هه‌ر جۆره‌ نێچیرێک ده‌توانێ هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بێت. گیره‌م نێچیره‌که‌ له‌ شوێنێ ئه‌سته‌م بێت و خاوه‌ن ویژدان. جه‌وانێک که‌ خۆی به‌ شۆرشگێر، به‌رحه‌‌ق و خاوه‌ن درووشمی مرۆڤدۆستی ده‌‌زانێ، وه‌ک ئه‌و ئاسکه‌ ئه‌ندام ناسکه‌ وایه‌ له‌ چاوی چه‌قه‌ڵه‌ چاوچنۆکه‌‌کاندا. چه‌کێک که‌ له‌ سه‌ر شانی جه‌وانێکی پارێزه‌ری یه‌کییه‌تی و مرۆڤایه‌تییه‌، به‌ هه‌ڵکه‌وت ده‌توانێ پلاپیتکه‌ی تفه‌نگه‌که‌ی له‌ خۆڕاوه‌ چه‌رکاندبێ. به‌ڵێ من شێرکۆ مه‌عارفیم ، ئه‌و تێرۆریسته‌ی تۆمه‌تبار به‌ دژایه‌تی له‌ گه‌ڵ خوا کرام. که‌ بێجگه‌ له‌ خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌کان و لاواندنه‌وه‌ی منداڵان، دڵسۆزی ژینگه‌ و خه‌ونی ئاشتی ، ڕامانێکی بۆمب ئاسا له‌ سه‌رمدا و خه‌یاڵی خۆش له‌ سه‌رمدایه‌. ڕاوکردنی من بۆ چه‌قه‌ڵه‌ شه‌و په‌ره‌سته‌‌کان و دوژمنانی ڕووناکی و خۆشه‌ویستی دایک، وه‌ک ته‌پڵی سه‌رکه‌وتن وایه‌ بۆ ئه‌وان ، دیاره‌ ناتوانن له‌ تاریک ترین شه‌ویشدا به‌ر به‌ هه‌ڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵه‌ی ئاربابا ، ته‌نانه‌ت له‌و کاته‌ی به‌ دیلیش گیرام مه‌یلی ته‌قه‌‌‌ی چه‌کهم نه‌بوو،هیواکانم تێرۆرنه‌بوو و تووندووتیژیم به‌ خه‌یاڵیشدا نه‌ده‌هات، ئه‌وه‌ی ئه‌‌و ڕۆژه‌ له‌ سه‌رشانم بوو، جانتایه‌کی پڕاوپێ‌ له‌ خۆشه‌ویستی مرۆڤ و کۆڵێک هه‌ستی مرۆڤانه‌. ئه‌و نامه‌یه‌ له‌ لێڵترین شه‌وه‌کاندا ده‌نووسم که‌ هاوکات هیوای هه‌ڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گه‌رمم لێده‌کات و ئێستا نزیکترین ده‌نگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمه‌ ،که‌ ئێستاش هیوای ئه‌وه‌ له‌ سه‌رمدایه‌ که‌ بۆ جارێکی تر له‌ باوه‌شی گرم ، به‌ڵام مه‌خابن خۆشه‌ویستی بۆ دایک و دایکی وڵات له‌و به‌ندیخانه‌یه‌دا هیچ ده‌رفه‌تێک نادا به‌ من بیانبینم. دره‌وشاوه‌ترین خۆره‌تاو و ئه‌ستێره، به‌رین ترین ده‌ریا و سه‌رکه‌ش ترین کێوه‌کانی ژینگه‌، که‌ باڵیان به‌ سه‌ر چاره‌نووسمدا کیشاوه‌، واده‌کات نه‌ هیواکانم له‌ ئه‌ستێره‌ و نه‌ له‌ ده‌ریای دایکم و نه‌ له‌ خۆڕاگری کێو ناتوان ده‌ست هه‌ڵگرم ، به‌ڵکوو به‌ هیوای باوه‌شی دایک، عه‌شق به‌ ئازادی و به‌ڵینی مرۆڤایه‌تی ، سه‌دان شه‌و و ڕۆژی تر تێپه‌ێ‌ ده‌که‌م و به‌رده‌م من جه‌وانێکی کوردی زه‌حمه‌تکێش، و شۆڕشگێری ده‌ڤه‌ری شه‌و بێداران ده‌مێنمه‌وه‌ و ئێستا ده‌بێ بڵێـم : ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بوو ئێمه‌ به‌ ڕاستییه‌کان بگه‌یێنێت خۆی لێی بێ به‌رییه‌ . ته‌نیا ڕاستتیێه‌ که‌ ئازادی مسۆگه‌ر ده‌کات. من نه‌ بۆ له‌بار بردنی ڕاستی و مرۆڤایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێم به‌ڵکوو هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ ده‌پێوم، له‌ ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومه‌ پێشمه‌رگه‌ی مرۆڤایه‌تی. ئه‌رێ من پێشمه‌رگه‌ی جاویدانی، پێشمه‌رگه‌ی دووربوونه‌وه‌ له‌ وه‌حشیگه‌ری و هاوباوه‌شیم له‌ گه‌ڵ ئازادی و له‌ ناو ئه‌و زاڵمانه‌دا که‌ به‌ خه‌یاڵی خۆیان ده‌توانن به‌ له‌ ناو بردنم له‌ دارستان جیام که‌نه‌وه‌، به‌ بێ هیچ ترس و دڵه‌راوکێیه‌ک ، بڵیند و به‌ژن ڕێک ، به‌ دڵێکی پڕاو پێ‌ له‌ هیوا و هۆمێد دێمه‌وه‌ و ده‌بمه‌ هاوڕێی ئه‌ستیێره‌کانی ئه‌و ئاسمانه‌ خه‌م ڕه‌وێنه‌.

sherko5112013-bb
ده‌‌‌قی‌ نامه‌‌‌که‌‌‌ی‌ شێرکۆ:
له‌‌‌ زرینگانه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵاتنی خۆر و له‌‌‌ ناڵه‌‌‌ی دایک، سروودی ئازادی ده‌‌‌ڵێمه‌‌‌وه‌‌‌
زۆرله‌‌‌ مێژه‌‌‌ که‌‌‌ شه‌‌‌و بووه‌‌‌ته‌‌‌ مۆڵگه‌‌‌ی نێچیرڤانه‌‌‌ چاوبرسییه‌‌‌کان و زرینگانه‌‌‌وه‌‌‌ی شه‌‌‌‌و بانگه‌‌‌وازییه‌‌‌ بۆ نێچیری گرانبه‌‌‌ها و دووره‌‌‌ ده‌‌‌ست. ئه‌‌‌رێ ڕاو و نێچیر له‌‌‌م وڵاته‌‌‌ بۆ که‌‌‌یف و خۆشی نییه‌‌‌ ، به‌‌‌ڵکوو ته‌‌‌نیا بۆ زیاده‌‌‌ڕۆیی و تێنه‌‌‌گه‌‌‌یشتن و مه‌‌‌یله‌‌‌ نابه‌‌‌جێکانه. بۆ نێچیرڤانێکی بێ هه‌‌‌ست و بێ ئینساف هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ نێچیرێک ده‌‌‌توانێ هه‌‌‌ڵخه‌‌‌ڵه‌‌‌تێنه‌‌‌ر بێت. گیره‌‌‌م نێچیره‌‌‌که‌‌‌ له‌‌‌ شوێنێ ئه‌‌‌سته‌‌‌م بێت و خاوه‌‌‌ن ویژدان. جه‌‌‌وانێک که‌‌‌ خۆی به‌‌‌ شۆرشگێر، به‌‌‌رحه‌‌‌‌ق و خاوه‌‌‌ن درووشمی مرۆڤدۆستی ده‌‌‌‌زانێ، وه‌‌‌ک ئه‌‌‌و ئاسکه‌‌‌ ئه‌‌‌ندام ناسکه‌‌‌ وایه‌‌‌ له‌‌‌ چاوی چه‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌ چاوچنۆکه‌‌‌‌کاندا. چه‌‌‌کێک که‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ر شانی جه‌‌‌وانێکی پارێزه‌‌‌ری یه‌‌‌کییه‌‌‌تی و مرۆڤایه‌‌‌تییه‌‌‌، به‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وت ده‌‌‌توانێ پلاپیتکه‌‌‌ی تفه‌‌‌نگه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ خۆڕاوه‌‌‌ چه‌‌‌رکاندبێ. به‌‌‌ڵێ من شێرکۆ مه‌‌‌عارفیم ، ئه‌‌‌و تێرۆریسته‌‌‌ی تۆمه‌‌‌تبار به‌‌‌ دژایه‌‌‌تی له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ خوا کرام. که‌‌‌ بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویستی مرۆڤه‌‌‌کان و لاواندنه‌‌‌وه‌‌‌ی منداڵان، دڵسۆزی ژینگه‌‌‌ و خه‌‌‌ونی ئاشتی ، ڕامانێکی بۆمب ئاسا له‌‌‌ سه‌‌‌رمدا و خه‌‌‌یاڵی خۆش له‌‌‌ سه‌‌‌رمدایه‌‌‌. ڕاوکردنی من بۆ چه‌‌‌قه‌‌‌ڵه‌‌‌ شه‌‌‌و په‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌‌کان و دوژمنانی ڕووناکی و خۆشه‌‌‌ویستی دایک، وه‌‌‌ک ته‌‌‌پڵی سه‌‌‌رکه‌‌‌وتن وایه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وان ، دیاره‌‌‌ ناتوانن له‌‌‌ تاریک ترین شه‌‌‌ویشدا به‌‌‌ر به‌‌‌ هه‌‌‌ڵاتنی خۆر بگرن. من تێرۆریستترین ڕۆڵه‌‌‌ی ئاربابا ، ته‌‌‌نانه‌‌‌ت له‌‌‌و کاته‌‌‌ی به‌‌‌ دیلیش گیرام مه‌‌‌یلی ته‌‌‌قه‌‌‌‌‌ی چه‌‌‌کهم نه‌‌‌بوو،هیواکانم تێرۆرنه‌‌‌بوو و تووندووتیژیم به‌‌‌ خه‌‌‌یاڵیشدا نه‌‌‌ده‌‌‌هات، ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌‌و ڕۆژه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رشانم بوو، جانتایه‌‌‌کی پڕاوپێ‌ له‌‌‌ خۆشه‌‌‌ویستی مرۆڤ و کۆڵێک هه‌‌‌ستی مرۆڤانه‌‌‌. ئه‌‌‌و نامه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ لێڵترین شه‌‌‌وه‌‌‌کاندا ده‌‌‌نووسم که‌‌‌ هاوکات هیوای هه‌‌‌ڵاتنی ڕۆژ سڵاوێکی گه‌‌‌رمم لێده‌‌‌کات و ئێستا نزیکترین ده‌‌‌نگ و ئاشنا ترین ڕووخسار، دایکمه‌‌‌ ،که‌‌‌ ئێستاش هیوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌رمدایه‌‌‌ که‌‌‌ بۆ جارێکی تر له‌‌‌ باوه‌‌‌شی گرم ، به‌‌‌ڵام مه‌‌‌خابن خۆشه‌‌‌ویستی بۆ دایک و دایکی وڵات له‌‌‌و به‌‌‌ندیخانه‌‌‌یه‌‌‌دا هیچ ده‌‌‌رفه‌‌‌تێک نادا به‌‌‌ من بیانبینم. دره‌‌‌وشاوه‌‌‌ترین خۆره‌‌‌تاو و ئه‌‌‌ستێره، به‌‌‌رین ترین ده‌‌‌ریا و سه‌‌‌رکه‌‌‌ش ترین کێوه‌‌‌کانی ژینگه‌‌‌، که‌‌‌ باڵیان به‌‌‌ سه‌‌‌ر چاره‌‌‌نووسمدا کیشاوه‌‌‌، واده‌‌‌کات نه‌‌‌ هیواکانم له‌‌‌ ئه‌‌‌ستێره‌‌‌ و نه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ریای دایکم و نه‌‌‌ له‌‌‌ خۆڕاگری کێو ناتوان ده‌‌‌ست هه‌‌‌ڵگرم ، به‌‌‌ڵکوو به‌‌‌ هیوای باوه‌‌‌شی دایک، عه‌‌‌شق به‌‌‌ ئازادی و به‌‌‌ڵینی مرۆڤایه‌‌‌تی ، سه‌‌‌دان شه‌‌‌و و ڕۆژی تر تێپه‌‌‌ێ‌ ده‌‌‌که‌‌‌م و به‌‌‌رده‌‌‌م من جه‌‌‌وانێکی کوردی زه‌‌‌حمه‌‌‌تکێش، و شۆڕشگێری ده‌‌‌ڤه‌‌‌ری شه‌‌‌و بێداران ده‌‌‌مێنمه‌‌‌وه‌‌‌ و ئێستا ده‌‌‌بێ بڵێـم : ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌بوو ئێمه‌‌‌ به‌‌‌ ڕاستییه‌‌‌کان بگه‌‌‌یێنێت خۆی لێی بێ به‌‌‌رییه‌‌‌ . ته‌‌‌نیا ڕاستتیێه‌‌‌ که‌‌‌ ئازادی مسۆگه‌‌‌ر ده‌‌‌کات. من نه‌‌‌ بۆ له‌‌‌بار بردنی ڕاستی و مرۆڤایه‌‌‌تی هه‌‌‌نگاو ده‌‌‌نێم به‌‌‌ڵکوو هه‌‌‌ر هه‌‌‌نگاوێک که‌‌‌ ده‌‌‌پێوم، له‌‌‌ ڕاستی نزیکتر و زیاتر بوومه‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی مرۆڤایه‌‌‌تی. ئه‌‌‌رێ من پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی جاویدانی، پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی دووربوونه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ وه‌‌‌حشیگه‌‌‌ری و هاوباوه‌‌‌شیم له‌‌‌ گه‌‌‌ڵ ئازادی و له‌‌‌ ناو ئه‌‌‌و زاڵمانه‌‌‌دا که‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌یاڵی خۆیان ده‌‌‌توانن به‌‌‌ له‌‌‌ ناو بردنم له‌‌‌ دارستان جیام که‌‌‌نه‌‌‌وه‌‌‌، به‌‌‌ بێ هیچ ترس و دڵه‌‌‌راوکێیه‌‌‌ک ، بڵیند و به‌‌‌ژن ڕێک ، به‌‌‌ دڵێکی پڕاو پێ‌ له‌‌‌ هیوا و هۆمێد دێمه‌‌‌وه‌‌‌ و ده‌‌‌بمه‌‌‌ هاوڕێی ئه‌‌‌ستیێره‌‌‌کانی ئه‌‌‌و ئاسمانه‌‌‌ خه‌‌‌م ڕه‌‌‌وێنه‌‌‌.


11 ساڵ و 6 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 46 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نامه‌ی‌ شێرکۆ مه‌عاریفی‌ که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان له‌ سێداره‌ درا

نامه‌ی‌ شێرکۆ مه‌عاریفی‌ که‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ کوردستان له‌ سێداره‌ درا


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر