به‌رپرسێکی سه‌ربازی سوپاسی پاسداران له سوریا کوژرا
رۆژی دوشه‌ممه له پێکدادانی نێوان رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د و چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن له دیمه‌شق، فه‌رمانده‌یه‌کی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا. ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکرده‌وه، که محه‌مه‌د جه‌مالی زاده، له فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌سه‌ر ده‌ستی چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له پێکدادانێکدا له دیمه‌شق کوژرا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، که محه‌مه‌د جه‌مال، له نێوان ساڵانی (١٩٨٠ ) و (١٩٨٨) به‌شداریکردوه له جه‌نگی ئێران-عێراق. به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی سوپای پاسداران، به‌ناوی سوپای ئێرانه‌وه نه‌چوه‌ته سوریا، به‌ڵکو وه‌کو که‌سێکی شاره‌زا له‌بواری پاراستنی مه‌زارگه‌ی (سه‌یده زه‌ینه‌ب) چوه‌ته دیمه‌شق و له‌وێش له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان سوپای رژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د و چه‌کدارانی ئۆپۆزسیۆن کوژراوه.