lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان

نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان

هێندێک لە گوندەکانی ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندنی قوتابیان بێبەرین و هاوکات قوتابیانی قوتابخانەی گوندی عەلیابادی بۆکان بە زۆرە ملی پارەیان لێ ئەستێندراوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپاØ› قوتابیانبی گوندەکانی "دەرماناوێ و سێوەتاڵ" لە ناوچەی سەردەشت لە هەبوونی شوێنی شیاو بۆ خوێندن بێبەرین و ئەمەش کێشەی بۆ مامۆستا و قوتابیان دروست کردووە.

بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگادار هەر کام لە و دوو گوندە زیاتر لە ١٠  قوتابیی کوڕ و کچی تێدایە، بەڵام قوتابیان لە ژوورێکی ٥ مەتریدا وانەیان پێ دەوترێتەوە

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسی قوتابخانەی "سالمی ٢"ی گوندی "عەلیاباد"ی شاری بۆکان بەناوی "کەماڵ یووسف‌پوور" بە بڕیاری ئیدارەی پەروەردەی شاری بۆکان ، داوای ٥٠  هەزار تەمەن پارەی لە قوتابیانی ئەو قوتابخانەیە کردووە.

بەوتەی سەرچاوەتیەکی ئاگادار، "ئەو قوتابیانەی کە نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارەیە دابین بکەن، لەلایەن بەرپرسی قوتابخانەوە سووکایەتی و هەڕەشەیان لێکراوە".

سەرچاوکە وتیشی: " قوتابخانەی عەلیاوا زیاتر لە ٥٠ ٠  قوتابی هەیە و بەرپرسانی قوتابخانەکەش داوایان لە قوتابیان کردووە کە دەبێ ئەو بڕە پارەیە بە قوتابخانە بدەن، ئەوەش لەحاڵێک دایە کە زۆربەی قوتابیان توانای دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە".
300x180x16605.jpg.pagespeed.ic.lm3-wRt421


10 ساڵ و 8 مانگ و 21 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان

نەبوونی شوێنی شیاوی خوێندن هەتا وەرگرتنی زۆرە ملیی پارە بۆ قوتابیان


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر