سەرەتای,کۆبوونەوەکە,بە,راگرتنی,خولەکێک,بێدەنگی,بۆ,رێزگرتن,لە,گیانی,پاکی,شەهیدانی,کورد,و,کوردستان,بە,تایبەتی,شەهیدانی,لە,سێدارە,دراوی,ئەم,دواییانەی,لاوانی,کورد,لە,رۆژهەڵاتی,کوردستان,دەستی,پێکرد.
"/>

lawan


ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
Iranian Kurdistan Khabat Youth Organization
         

بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات

بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات

کاتژمێر ١٠ ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی لە بنکەی "بەرێوەبەری گرووپی کاری لاوان و قوتابیانی پارتی ئازادیی کوردستان "، کۆبوونەوەی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەچوو
سەرەتای کۆبوونەوەکە بە راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان بە تایبەتی شەهیدانی لە سێدارە دراوی ئەم دواییانەی لاوانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستی پێکرد.

پاشان دەستووری کاری کۆبوونەوەکە خرایە بەر باس و پاش پەسەند کردنی لە لایەن بەشداربوانەوە نەزەر و بیر و ڕاکان سەبارەت بە پێکهێنانی یەکەمین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات تاو توێ کران.

لەو کۆبوونەوەیە بەشداران سەبارەت بە پێکهێنانی کۆمیتەی ئامادەکار بڕیاریاندا و ڕایانگەیاند کە کۆنفرانس لە نیوەی دووهەمی مانگی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی دا بەڕێوە ده‌چێت. 

له‌و کۆبوونەوەیه‌دا بڕیاری دا کۆمیتەی ئامادەکاری یەکەمین کۆنفرانسی لاوانی رۆژهەڵات لە چوارچێوەی کۆمسیۆنه‌کانی: (راگەیاندن، پێوەندی، پەیام، بڕیار و راسپاردە و ماڵێ ) و ... ئاماده‌کاری بۆ کۆنفڕانسه‌که‌ بکه‌ن و کارەکانی خۆی بەڕێوەببات. که‌ کۆنفرانسەکە بە بەشداری نوێنەرانی سەرجەم رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نوێنه‌ری لاوانی ده‌ره‌وه‌ی رێکخراوه‌کان، بە پێی ئه‌و میکانیزم و به‌رنامه‌کارییه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس، بەرێوەدەچێت.




لەو پێوەندییەدا کۆمیتەی ئامادەکاری کۆنفرانس وێرای بەڕێوەبردنی یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی داوا لە سەرجەم لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کەسایەتی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکات لە رێگای لیژنه‌ی ئاماده‌کار و نوێنه‌رانی رێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەلاتی کوردستانه‌ه‌وە، نەزەر و بیروبۆچوونه‌کانی خۆیان بۆ هەرچی باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی کۆنفڕانس بگەینە دەستیان، که‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو شدا، لیژنه‌ی ئاماده‌کاری کۆنفڕانس راگه‌یاندراویک بۆ سه‌رجه‌م لاوانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه‌. 




ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئاماده‌کار:

سه‌ید جه‌لال ساڵحی ( په‌یام)

جه‌لال ره‌وانگه‌رد (راگه‌یاندن – پێوه‌ندی)

ته‌وار شه‌ریفی (ماڵی و ته‌دارۆکات – بڕیار و راسپارده‌ )

ئه‌مین قادری (پێوه‌ندی)

کارۆ که‌نکاش (بڕیار و راسپارده‌ - ماڵی و ته‌دارۆکات)

فواد جه‌عفه‌ری (راگه‌یاندن – په‌یام) 

داوود مه‌نووچێهری (پێوه‌ندی)







١٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٣ی کوردی

6ی نوامبری 2013ی زاینی
1450222_574068112659726_1823615339_n


11 ساڵ و 1 مانگ و 5 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات

بەڕێوەچوونی دووهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەکانی لاوانی رۆژهەڵات


ده‌رباره‌ی ئێمه به کورتی


لێره‌‌‌ ده‌‌‌رباره‌‌‌ی خۆتان بنووسن به کورتی

په‌یوه‌ندی


تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان



٢/ لینکی یوتوب

٣/ لینکی تویته‌‌‌ر